بەهۆی نەژادپەرستییەوە پەناخوازان لە ئەڵمانیا رووبەڕووی هەژاری دەبنەوە

ليست هناك تعليقات



بەگوێرەی نوێترین توێژینەوە کە لەلایەن نێوەندێکی توێژینەوە لە ئەڵمانیا بڵاوکراوەتەوە، دەرکەوتووە کە پەناخوازان لە ئەڵمانیا بەهۆی نەژادپەرستی و جیاوازی نەتەوایەتی رووبەڕووی هەژاری دەبنەوە.

رۆژی سێشەممە، 7ـی ئایاری 2024، نێوەندی توێژینەوەی تایبەت بە کۆچبەران لە ئەڵمانیا (The DeZIM Institute) لە نوێترین توێژینەوەیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە بەشێکی زۆری هەژاری پەناخوازان لە ئەڵمانیا پەیوەندی بە نەژادپەرستی بەرامبەر بە پەناخوازانەوە هەیە.

نێوەندەکە لە راپۆرتێکدا دەربارەی توێژینەوەکە دەڵێت، "پەناخوازە رەشپێست، ئاسیایی و موسڵمانەکان لە ئەڵمانیا زیاتر لە کەسانی رەسەنی ئەڵمانیا مەترسی هەژارییان لەسەرە".

لە توێژینەوەکەدا ئەوە دەرکەوتووە، 10٪ـی هاووڵاتییانی رەسەنی ئەڵمانی لەژێر هێڵی هەژاریدا دەژین، ئەوە لەکاتێکدایە، نێوەندەکە رێژەی هەژاری لەنێو پەناخوازەکان زۆر بە زیاتر خەمڵاندووە.

بەگوێرەی نێوندەکە، 30٪ـی پەناخوازە رەشپێستەکان، 26 بۆ 30٪ـی پەناخوازە ئاسییەکان و 38 تاوەکو 41٪ـی پەناخوازە ئاسیاییەکان لە ئەڵمانیا مەترسی هەژارییان لەسەرە.

لە راپۆرتەکە باس لەوە کراوە: بەشێک لەو کۆچبەرانەی کە لە ئەڵمانیا دەژین لە خوێندن بێبەش کراون و بەشێکیشیان لە شوێنی کارەکانیاندا رووبەڕووی چەندین ئاڵنگاری دەبنەوە.

ئەڵمانیا زیاتر لە هەر وڵاتێکی دیکەی ئەورووپا پەناخوازی لەخۆگرتووە؛ بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکانی حکومەتی ئەڵمانیا، ئیستا زیاتر لە سێ ملیۆن پەناخواز لەو وڵاتە دەژین، کە بەشیکی زۆریان پەناخوازی ئۆکراینی و سووریایین.

تەنیا لە ساڵی 2023 نزیەکی 300 هەزار کەس لە ئەڵمانیا داوای مافی مانەوەیان کردووە، ئەوەش زۆرترین ژمارەیە لە دوای ساڵی 2015 داوای وەرگرتنی مافی مانەوەیان لەو وڵاتە کردبێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif