دۆزی کورد لەقەیرانەکانی ئەوروپادا

ليست هناك تعليقات

دانیار ئەکرەم
-
لە دوای ھەر قەیرانێکی ئابووریی یان سیاسی لە جیھان کۆمەلێک گۆرانکاریی روودەدەن، ئەگەر چاو بە مێژوویی سەد ساڵی رابردوودا بخشێنینەوە دەبیبین دوای قەیرانەکان چەندین گۆڕانکاری رویانداوە، قەیرانی نەبوونی خۆراک لە سەرەتایی سەدەیی رابردوو ئەنجامەکەیی بە جەنگی یەکەمی جیھان کۆتایی ھات، قەیرانی ئابووریی و سیاسیی ساڵی ١٩٣٠بە تایبەتی لە ئەوروپا بە ھەڵگیرسانی جەنگی دووەمی جیھان و دابەش بوونی وڵاتان بەسەر دوو جەمسەر ئەنجامەکەی بوو، قەیرانی ئابووریی و سیاسی دوایی ساڵی ١٩٧٥بە ھەڵوەشانەوەیی ١٥ کۆمارەکەیی یەکێتی سۆڤیەت تەواو بوو، قەیرانی ئابووریی و دابەزینی نرخی یۆرۆر لە ئەوروپا لە ساڵی ٢٠٠٨(بەناو) شۆرشی وڵاتانی عەرەبی ھەڵگیرساند، ئێستا جیھان و بە تایبەتیی ئەوروپا توشی ھەمان گرفت بوویتەوە، لە ماوەی داھاتوو وڵاتانی ئەوروپی بە رێژەیی زۆر و کەم توشی قەیرانێکی تری ئابووریی و سیاسیی دەبنەوە

لە ئێستادا ئەوروپا گرفتارە بە دەست نەبوونی گازیی سروشتی، کەمبوونەوەی خۆراک،زۆربوونی رێژەیی دانیشوان، زۆربوونی ژمارەی کۆچبەران، ووشکە ساڵی، لەسەر ھەموویانەوە دابەزینی نرخی یۆرۆ کە دراوی فەرمی وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپایە، ئەوروپییەکان ھەمیشە لە ھەوڵی ئەوە بوونە باری لاری خۆیان بە وڵاتانی دەرەوەی یەکێتییەکە راست بکەنەوە، بۆ ئەوەش بە پالپشتی ئەمریکاییەکان ئەو کارە دەکەن و تێیدا سەرکەوتوو دەبن، راستکردنەوەی دۆخی سێکتەرەکانی ژیان لە ئەوروپا لە کۆتا قەیرانیان لەسەر شانی وڵاتانی عرەبی بوو بە تایبەتی تونس و لیبیا، چونکە کاتێک معممەر قەزافی ویستی ئەوەی ھەبوو دراوێکی تایبەت دروست بکات و لیبیا رزگار بکات لە ژێر ھەیمەنەیی دراوی فرەنكی فەرەنسی ئەمەش زیاتر فەرەنسایی توشی قەیرانی دارایی دەکرد، کە فەرەنسا زۆرترین زیانی کردبوو لە قەیرانیی ئابووریی ساڵی ٢٠٠٨.

ئێستا ھەموو چاوەکان لەسەر ئەوەن قەیرانیی ئەمجارەی ئەوروپا بەسەر شانی ئێرانیەکان و تورکەکان راستبکرێتەوە، ئەوەی گرنگە لێرەدا زۆرترین ژمارەیی دانیشتوانی کورد کەوتۆتە ئەو دوو وڵاتە، وەک ئیسرائیلیەکان ھەمیشە دەڵێن؛ لە سەردەمی مۆدێردن و سمارت پاوەردا باشترین و پڕ دەستکەوتین ماف لە (لۆبی)کردنی دەست دەکەوێت، بۆ ئەو نەتەوانەیی بێ دەولەتن یاخود ئەو نەتەوانەیی بە درێژایی مێژوو چەوساینەوە، پرسیارە گرنگەکە لێرەییە، ئایا کوردان و سیاسیەکانی باکوور و رۆژھەڵات ھیچ ئامادەکاریەکیان کردووە بۆ ئەو گۆرانکاریانەی داھاتوو؟ ئایا توانایی ئەوەیان ھەیە لە داھاتوو ھەر گۆڕانکاریەک روویدا بتوانن مافی کورد بە دەست بھێنن؟ یان وەک ئەوانە باشوور بێئاگان و کوردەواریی وتەنی؛ لە گوێی گا خەوتوون.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif