تەرمی 11 کۆچبەر لە کەناراوەکانی لیبیا دۆزرانەوە

ليست هناك تعليقات



رێکخراوی پزیشکانی بێسنوور دەڵێت، تەرمی 11 کۆچبەر لە کەناراوەکانی لیبیا دۆزراونەتەوە کە ویستوویانە لەوێوە بەرەو کەناراوەکانی ئیتاڵیا بڕۆن.

رێکخراوی پزیشکانی بێسنوور لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسدا رایگەیاند، "دوای پڕۆسەی گەڕان بۆ ماوەی نۆ کاژێر، توانیمان 11 کەس بدۆزینەوە کە بەداخەوە گیانیان لەدەستدابوو."

پزیشکانی بێسنوور ئاماژەی بەوەش کردووە، لەکاتی دۆزینەوەی تەرمی 11 کۆچبەرەکەدا توانیویانە 20 کۆچبەری دیکەش لەنێو بەلەمێکی دیکەدا لە مردن رزگار بکەن.

دەزگای Sea-Watch، کە کاری رزگارکردنی کۆچبەرانە لە دەریای نێوەڕاست، حکومەتی لیبیا و یەکێتیی ئەورووپا بەوە تۆمەتبار دەکات کە بەهۆی سیاسەتەکانیان بەرامبەر کۆچبەران، بوونەتە هۆی ئەوەی کۆچبەران لە دەریای نێوەڕاست گیانلەدەستبدەن.

دەزگاکە ئاماژەی بەوەش کردووە، حکومەتی لیبیا زانیاریی هەبووە کە ئەو کۆچبەرانە لەنێو دەریادا ماونەتەوە، بەڵام بە مەبەست رزگاری نەکردوون، "پاسەوانی کەناراوەکانی لیبیا کە لەلایەن یەکێتیی ئەورووپاوە پارەدار دەکرێن، داواکاریی ئێمەیان بۆ رزگارکردنی ئەو کۆچبەرانە پشتگوێ خست."

لیبیا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە کۆچبەرانی ئەفریقی بۆ گەیشتن بە کەناراوەکانی وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا بەکاری دەهێنن؛ دوورگەی لامپێدووسا لە ئیتاڵیا نزیکترین خاڵی یەکێتیی ئەورووپایە لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا.

بەگوێرەی وەزارەتی ناوخۆی ئیتاڵیا، ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی لە سەرەتای ئەم ساڵەوە تاوەکو سەرەتای مانگی حوزەیران گەیشتوونەتە وڵاتەکە، نزیکەی 21800 کۆچبەر بووە، لە کاتێکدا لە هەمان ماوەی ساڵی رابردوودا نزیکەی 53300 کۆچبەر گەیشتبوونە وڵاتەکە.

بەگوێرەی رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی، تەنیا لە ساڵی 2023دا زیاتر لە 3000 کۆچبەر لە دەریای نێوەڕاست مردوون یان بیسەروشوێن بوون

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif