فیفا چانسی مێسی بۆ بەشداریکردن لە مۆندیالی یانەکانی 2025 ئاشکرا دەکات

ليست هناك تعليقات



سەرچاوە میدیاییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، لیۆنێل مێسی ئەفسانەی ئەرجەنتینی شانسێکی کەمی هەیە سەرکردایەتی یانەی ئینتەرمەیامی بکات بۆ بەشداریکردن لە جامی جیهانی یانەکانی 2025 کە لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە میوانداری دەکرێت.

فیفا پێشتر سیستمێکی نوێی بۆ جامی جیهانی یانەکان راگەیاندبوو، کە هەر 4 ساڵ جارێک، بە بەشداری 32 تیپ بەڕێوەدەچێت لە کیشوەرە جیاوازەکانی جیهان.

مانگی نیسانی ساڵی رابردوو، راگەیاندنی فەرمی ئەو یانانەی بەشداری لە جامی جیهانی یانەکان دەکەن، دەستیپێکرد، بەو پێیەی تۆپی پێی عەرەبی گەرەنتی بەشداریکردنی 5 یانەی کردووە، کە بریتین لە هیلال لە سعودیە و عەین لە ئیمارات بۆ کیشوەری ئاسیا، ئەهلی لە میسر، تەرەجی لە تونس و ویداد لە مەغریب بۆ ئەفریقا.

پرسیارێکی زۆر لەبارەی ناسنامەی ئەو تیپە ئەمریکییە دەکرێت، کە لە ساڵی 2025 بەشداری یەکەم چاپی ئەم سیستمە نوێیە دەکات، کە لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە میوانداری دەکرێت، کە تیپێک نوێنەری دەبێت وەک میوانداری پاڵەوانێتییەکە.

بەو پێیەی مێسی لە تیپی یەکەمی ئینتەرمەیامی یاری دەکات، ئێستا هەموو چاوەکان لەسەر ئەو یانەیەن، بۆ ئەوەی بزانن بەشداری ئەم بۆنە گەورەیە دەکات یان نا.

رۆژنامەی ئاتلەتیک ئاشکرایکردووە، دوو بژاردە یان دەرفەت هەیە بۆ دڵنیابوون لە دەرکەوتنی ئەو ئەستێرە ئەرجەنتینییە لە جامی جیهانی یانەکاندا، کە بژاردەی یەکەم ئەوەیە کە ئینتەرمەیامی براوەی یاریی کۆتایی پاڵاوتنەکانی MLS بێت. بژاردەی دووەم ئەوەیە کە ئینتەرمەیامی براوەی نازناوی قەڵخانی هاندەران بێت، کە لەنێوان پاڵەوانی پاڵاوتنەکان و پاڵەوانی جامدا دەکرێت.

خولی ئەمریکی (MLS)، 29 تیپ لەخۆدەگرێت، کە بەسەر دوو کۆمەڵەدا دابەشکراون، پلەی یەکەم لە هەر خولێکدا راستەوخۆ سەردەکەون بۆ پاڵاوتنەکانی کۆتایی، ئەوانەی لە پلەی دووەم تاوەکو حەوتەمدان، لە پلەی ئۆف لەنێوان خۆیاندا، سەردەکەون بۆ پاڵاوتنەکانی کۆتایی.

ئەوەی دەبێتە پاڵەوان، نوێنەرایەتی ئەمریکا دەکات لە جامی جیهانی یانەکانی 2025، ئەگەر بژاردەی یەکەم پشتی پێببەسترێت. ئەگەرنا بژاردەی دووەم پشتی پێدەبەسترێت و چاوەڕێ دەکرێت تاوەکو براوەی یاریی قەڵغانی هاندەران دیاریدەکرێت.

بۆیە ئەگەر مێسی بۆ نموونە نازناوی خولەکە لەگەڵ ئینتەرمەیامی بباتەوە، و قەڵغانی هاندەران لەدەستبدات، و بژاردەی دووەم پشتی پێببەسترێت، بەشداری جامی جیهانی یانەکان ناکات.

ئینتەرمەیامی بەسەرکردایەتی مێسی، لەم وەرزەدا لە خولی ئەمریکی لە پێشەنگی ریزبەندیی کۆمەڵەی رۆژهەڵاتدایە بە کۆکردنەوەی 35 خاڵ، و 2 خاڵ لەپێش یانەی سینسیناتییە، کە دوو یاری کەمتری ئەنجامداوە.

 

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif