چارەنووسی کۆچبەرانی کورد لە ئەورووپا چی لێدێت؟

ليست هناك تعليقات


ئەم ساڵ و ئەم مانگانەی دوایی، هەفتانە کۆچبەرانی کورد لە ئەڵمانیا تەلەفۆنیان بۆ هێڵی گەرمی دیاسپۆرا کردووە و پرسیاری دیپۆرتکردنەوەیان کردووە.

کۆچبەرە کوردەکان ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆریان هەیە. بەتایبەتیش لەدوای ئەوەی رووداو ئاشکرایکرد کە رێککەوتنێک لە نێوان حکومەتەکانی عێراق و ئەڵمانیا هەیە بۆ دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران و کۆچبەران بە گرووپ دیپۆرت دەکرێنەوە و باڵیۆزخانە و کۆنسوڵخانەکانی عێراق یارمەتیی کاربەدەستانی ئەڵمانیا دەدەن بۆ ناسینەوە و دەستنیشانکردنی ناسنامەی ئەوانی عێراقین.

وەزارەتی نێوخۆی ئەڵمانیاش لە وەڵامی چەند پرسیارێکی زنار شینۆ، پەیامنێری رووداو، بە داتا روونیکردبووە کە ژمارەیەک عێراقی دیپۆرت کراونەتەوە.

بەپێی بەدواداچوونەکانی بەرنامەی دیاسپۆرا لە سەرچاوەی متمانەپێکراوەوە هەڵمەتی دیپۆرتکردنەوەکان زۆرتر بۆ ئەوانەن کە عێراقین و لە بەغداوە چوونەتە ئەورووپا. واتە هیچ دیپۆرتکردنەوەیەکی بەکۆمەڵ بۆ هەرێمی کوردستان نەبووە.

سەرچاوەکانی ریاسپۆرا دەشڵێن، رێککەوتنی عێراق لەگەڵ ئەڵمانیا باسی کوردستانی تێدا نییە. تەنیا ئەوانە دەگەڕێنەوە کوردستان کە خۆیان دەیانەوێ یان دۆسێی تاوانی قورسیان هەیە.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif