دۆناڵد ترەمپ: زیندانیکردنم بەلاوە ئاساییە، بەڵام لەوانەیە خەڵک قبووڵی نەکەن

ليست هناك تعليقات


دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووتر و بەربژێری ئێستای کۆمارییەکان بۆ سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، بەلایەوە ئاساییە ئەگەر زیندانی بکرێت، بەڵام هۆشداری دەدات کە هەر هەنگاوێکی لەمجۆرە "خاڵی وەرچەرخان" دەبێت و لەوانەیە خەڵک قبووڵی نەکەن.

ئەم هۆشدارییەی لەکاتێکدایە، رۆژی پێنجشەممە دادگەیەکی نیویۆرک 34 تاوانی بەسەر دۆناڵد ترەمپ ساخکردەوە، لەنێویاندا سێکسکردن لەگەڵ ستۆرمی دانیێڵز، ئەکتەری فیلمی پۆرن و بێدەنگکردنی لەبەرامبەر بڕە پارەیەک.

سزای زیندانیکردن یەکێکە لە بژاردەکان کە لەوانەیە ترەمپ لەسەر تاوانەکان دووچاری بێتەوە. بەڵام سەرجەم تۆمەتەکان رەتدەکاتەوە و دادگەییکردنی بە پرۆسەیەکی سیاسی وەسف دەکات.

دۆناڵد ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنی لەگەڵ میدیای نزیکی خۆی گوتی: "پێموایە قورس دەبێت خەڵک قبووڵی بکەن. لە هەندێ باردا لەوانەیە ببێتە خاڵی وەرچەرخان."

ئەم گوتانەی ترەمپ زیاتر وەکو ئاماژەیەک بۆ دروستبوونی پشێوی و هەڵچوونی لایەنگرانی لێکدەدرێتەوە کە بەربژێرە کۆمارییەکە پێشینەی لەگەڵ رووداوی لەمشێوەیە هەیە.

لە هەڵبژاردنی 2020دا دوای دۆڕانی بە جۆ بایدن، ترەمپ هانی لایەنگرانیدا هەڵبکوتنە سەر کۆنگرێسی ئەمریکا. ئەمەش بووە رووداوێکی مێژوویی و بە "هەڵکوتانە سەر دیموکراسی" و "هەڵکوتانە سەر پیرۆزترین دامەزراوەی" ئەمریکی لێکدرایەوە.

ترەمپ یەکەم سەرۆکی ئەمریکایە لەسەر تاوان دادگایی بکرێت و تاوانی بەسەردا ساخبکرێتەوە، بڕیارە 11ی حوزەیرانی ئەم ساڵ سزاکەی رابگەیێندرێت، ئەمەش چەند رۆژێکە بەر لە بەڕێوەچوونی کۆنگرەی نیشتمانی کۆمارییەکان کە چاوەڕواندەکرێت کۆمارییەکان ترەمپ وەکو بەربژێری سەرۆکی پارتەکە لە دژی بایدنی دیموکراتەکان قبووڵ بکەن.

 


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif