کۆمیسیاری یەکێتیی ئەورووپا هۆشداری لە بەهێزبوونی پارتە راستڕۆکان دەدات

ليست هناك تعليقات



سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا کە سەر بە پارتێکی میانڕۆیە، لە ئاماژەکان بۆ زیادبوونی دەنگی پارتە راستڕۆکان، لە هەڵبژاردنی ساڵی 2024ـی پەرلەمانی یەکێتییەکە نیگەرانە.

ئۆرسۆلا ڤۆن دێرلاین دەڵی "هەموومان ئەو هەستەمان هەیە؛ هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی ئەورووپا جیاواز دەبێت، چونکە ئاشتی و یەکگرتوویی ئەورووپا رووبەڕووی ئاڵنگاری پۆپۆلیست و تووندڕۆکان بووەتەوە. راستڕۆکان دەیانەوێت یەکێتی ئەورووپا لاواز بکەن و، ئێمەش هەرگیز رێگە نادەین ئەوە رووبدات."

راپرسییەکان ئەوە دەردەخەن؛ لە هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی یەکێتیی ئەورووپا کورسیی پارتە راستڕۆکان زیاد دەکات.

سنووردارکردنی لێشاوی کۆچبەران یەکێكە لە خاڵە هاوبەشەکانیان

پارتە راستڕۆکان ناڕەزایی خەڵکیان لە لێشاوی کۆچبەران بۆ کۆکردنەوەی دەنگ قۆستووەتەوە. بۆ رەواندنەوەی ئەو نیگەرانیانە، چەپ و میانڕۆکان کە لەم کاتەدا ناوەندەکانی بڕیاردانی یەکێتی ئەوروپایان بەدەستەوەیە، لە ئایاری ئەمساڵدا پاکێجێکی نوێی یاسای تایبەت بە کۆچبەرانیان پەسندکرد.

لۆرن کووک، شرۆڤەکاری سیاسی دەڵێ "یاسا نوێیەکان شێوازی مامەڵەکردنی 27 وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا لەگەڵ کۆچبەران دیاری دەکەن، لە تووندترکردنی سنوورەکانەوە تاوەکو دیپۆرتکردنەوەی ئەوانەی کەیسەکانیان رەتدەکرێنەوە."

ئەڵمانیا یەکێکە لەو وڵاتانەی رێککەوتنی لەگەڵ عێراق بۆ دیپۆرتکردنەوەی پەناخوازان کردووە؛ پار 500 و لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵیشدا 222 هاووڵاتیی دیکەی عێراق لەو وڵاتەوە دیپۆرتکراونەتەوە.

لە 12ـی ئایاری ئەمساڵیش، وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، 22 هەزار و 757 عێراقی هەن کە فەرمانی جێهێشتنی وڵاتیان بۆ دەرکراوە.

 

 

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif