سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە پەراوێزی رێوڕەسمی کردنەوەی ئۆڵۆمپیادی 2024ی پاریس‌دا نێچیرڤان بارزانی چاوی بە ژمارەیەک لە سەرۆک، شا و سەرکردەکانی جیهان کەوت.
پاش ئه‌وه‌ى به بانگهێشتێكى فه‌رمى بۆ به‌شدارى له رێوره‌سمى كردنه‌وه‌ى ئۆڵۆمپیادى 2024 گه‌يشته پاريس، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 26-07-2024 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و سه‌ركرده‌كانى وڵاتانى جيهان؛ له‌لايه‌ن ئيمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكى فه‌ره‌نساوه له كۆشكى ئه‌ليزێ پێشوازیى لێكرا.
لە راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، نێچيرڤان بارزانى له په‌راوێزى رێوره‌سمه‌كه‌دا چاوى به ژماره‌يه‌ك له سه‌رۆك، شا و سه‌ركرده‌كانى جيهان كه‌وت؛ دواى ئه‌وه‌ش پێكه‌وه به‌شدارييان له ده‌سپێكردنى خوولى يارييه‌كانى ئۆڵۆمپیاددا كرد، كه له كۆشكى شاييۆ له ناوچه‌ى ترۆكادێرۆى پاريس به به‌شداريى ده‌يان هه‌زار كه‌س له سه‌رانسه‌رى جيهانه‌وه به‌ڕێوه‌چوو.
هاوکات ئەمشەو نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسدا رایگەیاند، "خۆشحاڵم کە لە رێوڕەسمی کردنەوەی ئۆڵمپیادی پاریس، چاوم بە سەرۆک ئیمانوێل ماکرۆن و بریجیت ماکرۆن، خانمی یەکەم[ی فەرەنسا] کەوت."
نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، "یارییەکان دەرفەتێکی گەورەن بۆ پێشاندانی یەکگرتوویی جیهان. پاریس جارێکی دیکە گیانی سرووشبەخشی خۆی بۆ کۆکردنەوەی جیهان پێشاندا."
یارییەکانی ئۆڵۆمپی گەورەترین کۆبوونەوەی وەرزشیی مرۆڤە لە سەرانسەری جیهان کە هەزاران رکابەر لە چەندین وەرزشی جیاجیادا لەخۆدەگرێت، وەک یارییەکانی گۆڕەپان و مەیدان، مەلەکردن، زۆرانبازی، پایسکیلسواری، تۆپی باسکە، تۆپی پێ و یارییەکانی دیکە کە ئارەزوومەندانی بینینی ریکۆردەکان بۆ خۆیان رادەکێشن.
یارییەکانی پاریس 2024 ئەمڕۆ 26ـی تەمموز بە رێورەسمێکی نایاب لە کەنارەکانی رووباری سەین کاژێر 20:30 بە کاتی باشووری کوردستان دەستیانپێکرد.
بەگوێرەی ئەوەی لیژنەی رێکخستنی یارییەکانی ئۆڵمپییەکان لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا رایگەیاندووە، پێشبڕکێکانی ئۆڵۆمپیاد بۆ ماوەی سێ هەفتە دەخایەنێن و لە رۆژی 11ـی ئاب کۆتای‌یان دێت.
لە ئۆڵۆمپیادی هاوینەی 2024ـدا لە 32 پێشبڕکێی وەرزشی ئۆڵۆمپیاددا رکابەری لەسەر 584 میدالیا زێڕ، زیو و برۆنز دەکرێت و 10 هەزار و 500 وەرزشوان لە 206 لیژنەی ئۆڵۆمپیی نیشتمانی بەشداری تێدا دەکەن.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق