رێژەی بێکاری لە تورکیا گەیشتە 29%

ليست هناك تعليقات



بەگوێرەی راپۆرتی دامەزراوەی ئاماری تورکیا (تویک)، رێژەی بێکاری لە مانگی حوزەیران بەراورد بە ئایار 3.8٪ زیادیکردووە و گەیشتووەتە 29.2٪.

دامەزراوەی ئاماری تورکیا رۆژی دووشەممە، 12-8-2024، رێژەی بێکاری بۆ مانگی حوزەیرانی 2024 بڵاوکردەوە و رایگەیاند، گەیشتووەتە 29.2٪.

بەگوێرەی راپۆرتەکە، بێکاری لە مانگی حوزەیراندا بەراورد بە ئایار 3.8٪ زیادیکردووە و گەیشتووەتە 29.2٪؛ هەروەها ژمارەی بێکارانی سەروو تەمەنی 15 ساڵ، بەراورد بە مانگی ئایار، 234 هەزار کەس زیادیکردووە و بووەتە 3 ملیۆن و 305 هەزار بێکار.

بێکاری بۆ پیاوان بە 7.6٪ و بۆ ژنانیش بە 12.4٪ مەزەندە دەکرێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif