وەزیری نێوخۆی تورکیا رایگەیاند سێ ملیۆن و 103 هەزار سووریایی لە تورکیا دەژین؛ 729 هەزاریان لەو ناونیشانەدا دەرناکەون کە خۆیان ئاماژەیان پێداوە.
لە پرۆگرامێکی تایبەتدا عەلی یەرلیکایا، وەزیری نێوخۆی تورکیا رۆژی دووشەممە 05-08-2024 لە ئەنقەرە ئامارەکانی تایبەت بە کۆچبەر و پەنابەرانی لە تورکیا خستنەڕوو.
یەرلیکایا رایگەیاند، "لە تورکیا بە گشتی چوار ملیۆن و 437 هەزار کۆچبەر دەژین. ژمارەی سووریاییەکان سێ ملیۆن و 103 هەزارە. بینیمان 729 هەزاریان لەو ناونیشانانەدا ناژین کە خۆیان ئاماژەیان پێداوە. مۆڵەتی 90 رۆژمان پێدان و بە زمانەکانی تورکی، عەرەبی و ئینگلیزی ئاگاداریمان بۆ ناردن."
بە گوتەی وەزیری ناوخۆی تورکیا، لەدوای ئەو 90 رۆژە، "ماوەی دوو مانگی دیکەیان وەکو مۆڵيت پێدەدەین؛ بەڵام ئەوکات تەواوی خزمەتگوزارییەکانیان هەڵدەپەسێرین."
ئۆپۆزیسیۆن لە راپۆرتەکانیدا باس لە بوونی نزیکەی 10 ملیۆن کۆچبەر دەکات لە تورکیا، بەڵام حکومەت ئەو ئامارە رەتدەکاتەوە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق