لە پەراوێزی پەیامەکەی سەرۆکایەتی هەرێم، ئاین بۆ سەقامگیرییە نەک ئاشوب

ليست هناك تعليقات

 

فارس نەورۆڵی
-
لە دوای قسەیەکی قاسم شەشۆ بەرامبەر پێغەمبەری ئیسلام (محەمەد) شەپۆلێکی ناڕەزای توند لەلایەن چی مسوڵمانان چی هێزە سیاسیاسیە ئیسلامیەکانی لێکەوتەوە، لە ڕاستیدا هەرچەند قاسم شەشۆ هەڵەیە، کە داعش بە نوێنەری هەموو ئیسلام بزانێت، لە هەمانکاتدا مسوڵمانانیش نابێت قسەی کەسێک بە ڕای ئاینێک یان مەزهەبێک بزانێت. لە کۆمەڵگە فرە ئاینەکاندا ناوە ناوە ئەم بەریەککەوتن و زیادەڕۆییە ڕوو دەدات، لەم هەلومەرجانەدا دەبێت هەموو لا بگەڕێنەوەبۆلۆژیک بۆ دەقەکانی ئاینی هەردولا ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ ژیانی محەمەدو مەسیح. لە ژیانیاندا نەیارەکانیان یان دوژمنەکانیان هەڵەی زۆر نا ئەقڵانیان بەرامبەر ئەنجامداوە، بەڵام ئەوان لەبری هەڵچوون لێیان بوراون، چونکە خاوەنی پەیام بوون خاوەن پەیامەکان هەمیشە میانڕەون گەورەتر لە خاوەن هەڵەکان بیردەکەنەوە.

ئێمە وەک کورد باجی زۆرمان لەسەر ئایدیۆلۆجیا داوە و خەڵەتێنراوین، بۆیە دەبێت زۆر وریایانە مامەڵە لەتەک ئەو ڕوداوانەدا بکەن بەتایبەتی لەم هەلومەرجەدا دەرفەت نەدەین دژبەرانی کورد بە ناوی شەڕی ئاینەوە ماڵی کورد زیاتر لەیەک دووربخەنەوە بترازێنن، چونکە ئاگر خۆش کردنی ئەم بابەتە دوکەڵێکی یەکجار زۆری هەیە، ئەگەر ئەقڵانی مامەڵەی نەکەین دوکەڵ دەمانخنکێنێت. بەداخەوە لەم ڕوداوانەدا لە کۆمەڵگەی کوردستانیدا بیرکردنەوەی کەم و هەڵچونی زیاد و تێگەیشتنی نادروست هەیە.

ئێمە دەبێ بە ئەقڵ باوەڕی بیربکەینەوە نەک ئارەزو باوەڕی، دەبێت هەموومان ئەوە بزانین کۆمەڵگەی کوردستانی فرە ئاینی و فرە تەریقەتی و مەزهەبییە، هەرچۆن کوردی موسوڵمان هەیە کوردی یەزیدی و کوردی میترایی و کوردی کاکەیی هەیە، هەرچۆن کوردی سووننە هەیە کوردی شیعە هەیە، هەر چۆن کوردی نەقشبەندی هەیە کوردی قادری هەیە، هەموو ئەنفال و جینۆسایدو پەلامارێک بۆ سەر کورد تەنها لەبەر کوردبوون بووە نەک هۆکاری ئاینی. جا ئەم جیاوازیانە پێویستی بە هەڵکردن هەیە لەتەک یەکتری دەبێ موراعاتی هەلومەرجی یەکتر بکەین هیچ لایەک ئیستفزازی ئەوی دیکە نەکات، چونکە هەموو ئیستفزازێک پشێوی لەتەک خۆی دێنێت.

سەبارەت بە وتەکەی قاسم شەشۆ وا باشە موسوڵمانان بە گەڕانەوە بۆ کردارەکانی محەمد مامەڵە لەتەک ئەو دۆخەدا بکەن. محەمەد پێغەمبەر زیاتر لێبوردە بووە، دەبێت بە حیکمەت وەڵامی هەر هەڵەیەک بدرێتەوە. چونکە ئاڵۆزی تەنها کوردی موسوڵمان و کوردی یەزیدی زیانی بەردەکەوێت دوژمنانیش دێنە ناو گەمەکەوە بۆ ئاڵۆزکردن و دروستکردنی شەڕی نێوان ئاینەکان و تێکدانی ئاشتی کۆمەڵایەتی ، دواجار ئاین بۆ سەقامگیری هاتووە نەک ئاشوب.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif