پارتی لە ساڵیادی حیزبەکەیدا دەرمان و پێداویستی گەیاندە نەخۆشخانەی هیوا

ليست هناك تعليقات


 بە بۆنەی ١٦ی ئاب، یادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، بەرپرسی ڕێکخستنی سلێمانی-هەڵەبجەی ئەو حیزبە پێداویستی دەرمانی گەیاندە نەخۆشخانەی هیوا.

علی حسین ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی ڕێکخستنی سلێمانی - هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان ساڵیادی حیزبەکەی بە گەیاندنی دەرمان و پێداویستی بۆ نەخۆشخانەی هیوا کردەوە، لە ڕۆژی ١٨ی ئاب پێداویستیەکان گەشتنە نەخۆشخانەکە بە ئامادەیی بەڕێوبەر و ستافی نەخۆشخانەی هیوا و پاشان علی حسین ژمارەیەك نەخۆشی نەخۆشخانەکەی بەسەر کردۆتەوە، ئەمەش هەنگاوێکی جیاوازی یادکردنەوەی حیزبیە

نەخۆشخانەی هیوای تایبەت بە ژێرپەنجە یەکیكە لەو نەخۆشخانە پێویستانەی کە ژمارەیەك زۆر نەخۆش لە تەواوی شارەکانەوە سەردانی دەکەن و زۆر جاڕ ڕووبەڕووی کەمی دەرمان و پێداویستی دەبێتەوە.
















ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif