بلینکن: ئیسرائیل رەزامەندی دەربڕیوە و هەوڵ دەدرێت حەماسیش رازی بکرێت

ليست هناك تعليقات




وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، دەبێت ئەو پێشنیازەی تایبەت بە راگەیاندنی ئاگربەست بۆ شەڕی غەززە ئامادەکراوە، بکرێتە رێککەوتن و بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوەوە.


20ـی ئابی 2024، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دوای کۆتاییهاتنی گەشتەکەی بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و سەردانیکردنی ئیسرائیل، میسر و قەتەر، لەبەردەم فڕۆکە تایبەتەکەی لە فڕۆکەخانەی دەوحەوە قسەی کرد.

بلینکن گوتی: "پەیامەکەمان روون و سادەیە و بەپەلەشە. ئێمە پێویستمان بەوەیە رێککەوتنی ئاگربەست و ئازادکردنی بارمتەکان بگەیێنینە هێڵی کۆتایی. دەبێت ئێستا ئەو کارە بکەین. کات زۆر گرنگە بۆ ئێمە، چونکە لەگەڵ تێپەڕبوونی هەر رۆژێک سەلامەتیی بارمتەکان زیاتر لە مەترسیدا دەبێت. لەگەڵ تێپەڕبوونی هەر رۆژێک، ژن و منداڵ و پیاوی نێو غەززە رووبەڕووی نەهامەتی دەبنەوە و دەستیان بە هیچ خۆراکێک و پێداویستییەک ناگات".

بلینکن دوای ئەوەی رۆژی دووشەممە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل لە تەلئەڤیڤ کۆبووەوە، رۆژی سێشەممە سەردانی قاهیرەی کرد و لەوێ لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر کۆبووەوە و دواتریش چووە قەتەر.

بلینکن پێش گەڕانەوەی بۆ ئەمریکا باسی لەوەکرد، ئیسرائیل بە پێشنیازی ئاگربەست رازییە و گوتیشی، میسر و قەتەر گفتوگۆ لەگەڵ حەماس دەکەن تاوەکو ئەو بزووتنەوەیەش بە دەستپێشخەرییەکە رازی بکەن.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif