ڕۆڵی دەڵاڵەکان و حیزب لە گرانی یەکەکانی نیشتەجێبوندا

ليست هناك تعليقات

عوسمان گوڵپی
-
هەموان شاهیدی گرانی یەکەکانی نیشتەجێبوونین، بە جۆرێك کە بەهای تێچوونیان لەگەڵ بەهای فرۆشتنیان لە کەمترین حاڵەتدا دوو بەرامبەرە، ئەوە جگەلەوەی لە هەندێك شوێن سێ هێندەی تێچوە، هۆکاری ئەم بەگران گەشتنە دەست کڕیار وەبەرهێن نیە بەتەنها بەڵکوو دوو هۆکاریتر ڕاستەوخۆ وادەکات کە یەکەیەکی نیشتەجێبوون بەرلەوەی دەست بکرێت بە دروستکردنی تێچووی هەیە، واتە وەبەر هێنی ڕاستەقینە هێشتا سیاجی زەویەکەی نەکردوە بۆ هەر یەکەیەك تێچووی شوقەیەك پارەی داوە، چۆن؟

دەڵاڵ لە وەبەرهێناندا بەو کەسانە دەوترێت کە بۆ خۆیان وەبەر هێن نین و ناوی وەبەرهێنەریان لە خۆیان ناوە.

یەکەم. دەڵاڵی وەبەرهێنان، دەڵاڵ وشەیەکی کوردی پەتیە بە مانای نێوەند گیری نێوان کڕیار و فرۆشیار دێت، دەڵاڵ لە وەبەرهێناندا بەو کەسانە دەوترێت کە بۆ خۆیان وەبەر هێن نین و ناوی وەبەرهێنەریان لە خۆیان ناوە، کە لە ڕاستیدا دەڵاڵن،
لە رێگەی هەندێك بەرپرسی مشەخۆرەوە زەویەك دەستنیشان دەکەن و دەچن رێکارەکانی وەرگرتنی دەگرنەبەر بە کارئاسانی و پشتیوانی بەرپرسەکان و هەموو رێگا ئاستەنگەکانیان لەبەردەمدا تەخت دەکرێت تا مۆڵەتی زەویەکە وەردەگرن، پاش وەرگرتنی مۆڵەتەکە دێن و دەیفرۆشنەوە بە وەبەر هێنە ڕاستەقینەکان بە بەهای ملیۆنان دۆلار، واتە کەسی دەڵاڵ تەنها بۆ مۆڵەتێك کە لەسەر چەند پەڕەیەکە و ژمارەیەك مۆری لێدراوە دەبێتە خاوەنی ملیۆنان دۆلار، هەندێك نمونەمان هەیە بۆ ئەم جۆرە فرۆشتنە وەك پرۆژەی دانیا، کە دەڵاڵەکە مۆڵەتەکەی فرۆشتۆتەوە بەدەستی دوو و لە بەرامبەردا دوو باڵە خانەی پێداراوە لەگەڵ هەندێك دەفتەرە دۆلاری چاو سەوز، وە ١٨٢ دۆنمەکەی وەزارەتی پەروەردەش هەمان چارەنوسی دانیایە و دراوەتە دەستی دوو(وردەکاریەکەی بۆ دواتر)بەبێ ئەوەی کاکی دەڵاڵ هیچ پارەیەکی خەرج کردبێ لە بنیادنان و خەرجیدا.

دووەم. شەراکەتی حیزب، حیزبی دەسەڵاتدار تەنها لەبەر ئەوەی دەسەڵاتی هەیە، لەدەرەوەی هەموو یاسایەك دەبێتە شەریك لەگەڵ پرۆژەکان، شەریکێك کە یەك دینار نادات و پشکیش وەردەگرێت، لە هەندێك پرۆژەدا حیزب و بەرپرسەکانی شەراکەت ناکەن بەڵکو بڕە پارەیەك دیاری دەکات بۆ وەبەرهێن کە ناچارە بیدات، بۆ نمونە پرۆژەی کوالیتی بەرز هەیە کە بۆ هەر یەکەکەیەك چوار دەفتەر دۆلاری لێوەرگیراوە، گەر هەزار یەکە بێت ئەوا زیاتر لە چوار هەزار دەفتەر دۆلاری داوەتە حیزب و دەڵاڵەکانی، ئەوە بە مانای ئەوە دێت کە دوو جار پارەی داوە هێشتا پاچی لە زەویەکەی نەداوە.

لە هەندێك پرۆژەدا حیزب و بەرپرسەکانی شەراکەت ناکەن بەڵکو بڕە پارەیەك دیاری دەکات بۆ وەبەرهێن کە ناچارە بیدات

هەر بۆیە پرۆژە هەیە پێش دەستپێکردنی بە پرۆژەکە هەر یەکەیەک(یەك شوقە) نزیکەی پێنج دەفتەر دۆلار لەسەر وەبەر هێنەر کەوتوە، پاشان دێتە سەر تێچووی ڕاستەقینە و سودی وەبەر هێن بۆیە لەسەر کڕیار ئەوەندە گران دەوەستێت کە هیچ مەجالێکی سودی تیدا نامێنێتەوە، واتە کاتێك شوقەیەك دەگاتە دەستی هاوڵاتی کڕیار چوار جۆر پارەی داوە.

١- پارەیەك بۆ دەڵاڵەکەکانی وەرگرتنی مۆڵەت
٢- پارەی سەرانەی حیزبی دەسەڵاتدار
٣- تێچووی یەکەکە(شوقەیەك)
٤-سودی وەبەرهێن

ئەوەی یەکەکانی نیشتەجێبوونی گران کردوە خاڵی یەکەم و دووەمن و گەندەڵیەکەش هەر لەو دوو خاڵەدان، هەر ئەو دوو خاڵەی یەکەم و دووەمیش وایکردوە کە دەڵاڵەکان و حیزب زیاتر سودمەندی وەبەرهێنانبن تا سەرمایەدارە ڕاستەقینەکان، گرفتێکیتریش ئەوەیە دەڵەڵەکان و سەرانەی حیزب بە (پارەی کاش)ە و زۆر زوو پارەکان وەردەگرن، پاشان وەبەر هێن ئەرکیەتی یەکەکان دروستکات و بازاڕیان بۆ دروست بکات و بیانفرۆشێت و چاوەڕێ بکات بە ئەقسات پارەکەی بۆ بگەڕێتەوە، ئەمەش چەند ساڵێکی دەوێ تا بە ئەندازەی ئەو دەڵاڵە قازانج بکات کە چەند لاپەڕەیەکی مۆرکراوی پێیە و ناوی مۆڵەتە و پێی دەبێتە خاوەن چەندین ملیۆن دۆلار، چەند دەڵاڵەکان خۆیان وەك وەبەرهێنەر بناسێنن بەڵام دواجار دەڵاڵەکان هەر بە دەڵالی دەمێننەوە و هیچ کات نابنە وەبەرهێن.

تۆی کڕیار ئەوە بزانە کاتێك شوقەیەك یان خانویەك دەکڕیت چوار جۆر پارەت داوە، کە زۆرترینیان بە نزیکەیی بەم جۆرەیە ٪٣٠ بەهای شوقەکەت بە حیزب و دەڵاڵەکانی داوە(نایاساییە)، پاشان ٪٤٠ تێچووی شوقەکەیە، پاشان ٪٣٠ سودی یەکەکەیە، سودی یەکەکانیش بە پێی وەبەرهێن و چۆنیەتی گەڕانەوەی پارەکانیانە و چاویان لەسەر کۆکردنەوەی سەرمایە.

دواجار دەڵاڵەکان هەر بە دەڵالی دەمێننەوە و هیچ کات نابنە وەبەرهێن

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif