کۆمیسیۆن سێ لێژنە بۆ سەرپەرشتیی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێکدەهێنێت

ليست هناك تعليقات


کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق سێ لێژنەی 10 کەسیی بۆ سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردنەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان پێکهێنا و لێژنەکە لە هەرێمی کوردستانن و لێرەوە کارەکانیان دەکەن.

کۆمیسیۆنەکە کە سەرپەرشتیی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکات، سێ لێژنەی سەرپەرشتیاری بۆ چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان دروستکرد کە لە 10 کەس پێکدێن.

هەروەها کۆمیسیۆن لەسەر داوای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانیش بڕیاری دا لێژنەی ناوەندیی سەرپەرشتیاری هەڵبژاردنەکە لە هەرێمی کوردستان بێت.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە نووسراوێکدا بۆ کۆمیسیۆن 11ـی ئاداری 2024، پێشنیازیکرد هەموو کارەکانی هەڵبژاردن لە بارەگای کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان بێت، ئەوەش وەکو دەڵێت، "لەبەرئەوەی هەڵبژاردنەکە تەنیا پەیوەستە بەهەرێمی کوردستانەوە و بۆ ئاسانکردنی ئامادەبوونی نوێنەرانی پارتە سیاسییەکانە لە بارەگای کۆمیسیۆن".

لێژنەکە بە سەرۆکایەتی دادوەر عامر موسا حوسێنی، سەرۆکی لێژنەی ناوەندیی سەرپەرشتیی هەڵبژاردنەکان، دوو یاریدەدەری هونەری و کارگێریی، لەگەڵ بەڕێوەبەرانی بەشەکان و بەرپرسانی فەرمانگەکانی نووسینگەی نیشتمانی و تیمی پێشکەوتووی کۆمیسیۆن دەبێت، تیمێکی نەتەوە یەکگرتووەکانیش هاوکارییان دەکەن و لێژنەکە لە هەولێر دەستی بەکارەکانی کردووە.

ئەو سێ لێژنەیەی دروستکراون:

1- لێژنەی سەرپەرشتیاری بازنەکانی هەڵبژاردن لە سلێمانی و هەڵەبجە:

- فەیاز یاسین حوسێن، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران
- د. ئەحلام عەدنان لەفتە، ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران
- عەلی فەیسەڵ دەحام، ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران

2- لێژنەی سەرپەرشتیاری بازنەی هەڵبژاردنی هەولێر:

- عەباس فەرحان حەسەن، ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران
- عەلی رەشید محەممەد، ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران
- د. دەهام ئەکرەم عومەر، ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران

3- لێژنەی سەرپەرشتیاری بازنەی هەڵبژاردنی دهۆک:

- حوسێن عەبدولسادە بەهیر، ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران
- د. فەتاح محەممەد حوسێن، ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران
- هەیمان تەحسین حەمید، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی کاروباری پارت و رێکخستنەکانی سیاسیی.

دادوەر عومەر ئەحمەد محەممەد، سەرۆکی کۆمیسیۆن سەرپەرشتیاری گشتیی لێژنەکانی ئاماژەبۆکراو دەبێت.

د. عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی میدیایی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان "لێژنەکان بۆ باشتر و ئاسانتر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنە، جگە لەوەی کاری بەربژێران ئاسانتر دەبێت و لە هەمووانەوە کە بەشداری لە هەڵبژاردن دەکەن لە پارت و هاوپەیمانێتی و بەربژێران و رێکخراوەکان و میدیاشەوە نزیکترین".

بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، 139 لیست بەشداریی دەکەن کە پێکدێن لە دوو هاوپەیمانێتی، 13 پارت، 85 بەربژێری تاکەکەسی، لەگەڵ 39 بەربژێری پێکهاتەکان، 69یان پێشتر تیروپشکیان بۆ کرابوو، رۆژی شەممەی هەفتەی داهاتووش تیروپشک بۆ 70 هاوپەیمانی و پارت و بەربژێر دەکرێت.

1198 بەربژێر وەک سەربەخۆ، بەربژێری کۆتای پێکهاتە، لیستى پارت و هاپەیمانێتییەکان ناوى خۆیان تۆمارکردووە بۆ هەڵبژاردنى خولی شەشەمی پەرلەمانى کوردستان، کە بڕیارە لە 20ی تشرینی یەکەمی ئەم ساڵدا بکرێت.

 

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif