سعودیە مانگی 10 پاڵەوانێتییەکی دیکەی بۆکسێن لەخۆدەگرێت
دووبارە وڵاتی سعودیە پاڵەوانێتییەکی گەورەی بۆکسینگ لە کێشی سوک لەخۆدەگرێت، کە لە ریازی پایتەخت ئەنجامدەدرێت و شەڕەکەش لە نێوان بیڤۆل و بێتەربیڤە.
دیمیتری بیڤۆلی رووسی رووبەڕووی ئارسەر بێتەربیڤ دەبێتەوە، لە 12ــی ئۆکتۆبەر لە یارییەکی کێشی سووک رکابەریی دەکەن.
بیڤۆل 33 ساڵە و بێتەربیڤی هاونیشتیمانیشی 39 ساڵە، بێتەربیڤ تاوەکو ئێستا خاوەنی سێ لە پشتێنەکانی دەبڵیو بی سی، ئای بی ئێف، دەبڵیو بی ئۆ'یـــە لە کێشی سووک، لە کاتێکدا بیڤۆل خاوەنی چوار دانەیە.
بە گشتی هەردوو بۆکسێنەرەکە 43 یارییان کردووە و هەردووکیان بردنەوەیان هەیە بەبێ ئەوەی یەکسانبوون تۆماربکەن، ئەم یارییەی نێوانیشییان دەبوایە مانگی حەوتی ئەمساڵ ئەنجامبدرێت، بەڵام بێتەربیڤ تووشی پێکانێکی سەختی ئەژنۆی بوو، پێشبینیش دەکرێت لەم یارییە کێشەی بۆ دروستبکات.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق