عێراق داوای 20 زانیاری لە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکات

ليست هناك تعليقات


وەزارەتی دارایی عێراق، خشتەیەکی بۆ وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ناردووە کە دەبێت لەمەودوا بەپێی ئەو خشتەیە لیستی مووچە ئامادە بکەن، خشتەکە لە 20 خانەی زانیاری لەبارەی مووچەخۆران پێکهاتووە.

کۆپییەکی خشتەکە دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتووە، لە دوو بەشی زانیاری پێکهاتووە، بەشێکیان تایبەتە بە زانیاریی کەسی مووچەخۆر، وەکو ناوی خۆی، باوکی، باپیری، باپیری باوکی، ناوی دایک و باوکی دایک و باپیری دایک، هەروەها ساڵی لە دایکبوون و رەگەز.

هەر لە خشتەکەدا چەند زانیاریی دیکە داواکراون، لەوانە: ژمارەی وەزیفی، ژمارەی کارتی نیشتمانی، رێککەوتی دامەزراندن، دۆخی خزمەت، جۆری خزمەت، پلەی فەرمانبەری، ناونیشانی فەرمانبەری، بڕوانامە، پۆست، شوێنی کارکردن (پارێزگا) و کۆی مووچە دوای لێبڕینەکان.

بڕیارە هەفتەی داهاتوو شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات، بە گوێرەی زانیارییەکان شاندەکە لیستی مانگی هەشت و نۆش لەگەڵ خۆیدا دەبات.

شاندەکە گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێک دەکەن، لەوانەش ژمارەی وەزیفی مووچەخۆران، کە لە خشتەکەی بەغدا داواکراوە و یەکێکیشە لە مەرجەکانی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ ناردنی مووچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif