راپرسییەک: لە دیبەیتی سەرۆکایەتی هاریس 45% و ترەمپ 39%ی بەدەستهێناوە

ليست هناك تعليقات


بەگوێرەی راپرسییەکی نافەرمی، دوای دیبەیتەکەیان، هاریس 45%ی دەنگەکان و ترەمپیش 39%ی بەدەستهێناوە. هەروەها 22%ی بینەران رایانگەیاندووە کە هیچکامیان نەیانتوانیوە پلانێکی باش بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی وڵات بخەنەڕوو.

رۆژی چوارشەممە 11-09-2024 کەناڵی CNNی ئەمریکی و نزیک لە پارتی دیموکرات، لەدوای دیبەیتی سەرۆکایەتیی نێوان کامالا هاریس و دۆناڵد ترەمپ راپرسییەکی کرد.

لە راپرسییەکەدا بۆچوونی ئەو کەسانە وەرگیراوە کە راستەوخۆ بینەری دیبەیتەکە بوون. لە راپرسییەکە کە دەزگای SSRSی ئەمریکی زانیارییەکانی کۆکردووەتەوە، دەردەکەوێت، "45%ی بینەران هاریسیان پێ باش بووە و 39%یش ئاستی ترەمپیان لەلا پەسند بووە."

هەر لە راپرسییە نافەرمییەکەدا هاتووە، 54%ی ئەوانەی بۆچوونیان وەرگیراوە، رایانگەیاندووە، "کەمێک" متمانەیان بە ترەمپ و هاریس هەیە بۆئەوەی وڵاتەکە بەڕێوەببەن. هەروەها، 36%ی بینەران گوتوویانە، "زۆر" متمانەیان بە ترەمپ و 32%یش گوتوویانە "زۆر" متمانەیان بە هاریسە.

هەرچی لەبارەی "پێشنیازکردنی پلانێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ئەمریکا"یە، 42% دەنگیان بە هاریس دا و 33%یش رایانگەیاند، ترەمپ پلانی باشتری باسکردووە، لە کاتێکدا 22% رایانگەیاند کە "هیچکام لە بەربژێرەکان" پلانێکی باشیان نەخستووەتەڕوو.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif