جەمال کەریم لە بابەتێکدا وەڵامی بافڵ تاڵەبانی دەداتەوە دەنوسێت:شتێك كه له مێژووماندا جێگه‌ی شانازییه، كه‌سێك نه‌بووه له‌ناو كوردستاندا، گاڵته و سوكایه‌تی به‌شێوه‌زاره‌كانی زمانی دایك بكات، ئاخر مرۆڤ چۆن ده‌توانێت تانه و ته‌شه‌ر له كۆڵه‌گه‌ی بوونی خۆی بدات. هه‌روا هیچ نه‌یار و دوژمنێكیش بوێری ئه‌وه‌ی نه‌بووه ئه‌و هه‌ڵه‌یه بكات، ته‌نانه‌ت دیكتاتۆرێكی وه‌ك سه‌دام حسێن دوای ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆككۆمار له سه‌ردانێكیدا بۆ شاره‌كانی كوردستان، به فه‌رمی به‌ڵێنی دا كه خۆی فێری زمانی كوردی بكات!
دەقی تەواوی وتارەکەی نوسەر جەمال کەریم
پێش چه‌ندین ده‌یه، مامۆستای خوالێخۆشبوو مه‌سعود محه‌مه‌د له زنجیره كتێبه‌كه‌ی حاجی قادری كۆیی، كاریگه‌ریی لاوازی په‌یوه‌ندییه مادی و مه‌عنه‌وییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی له‌میانی لاباسێكدا ورووژاندا، كه كۆڵه‌گه‌یه‌كی گرنگی بوونی ئه‌م میلله‌ته‌یه له جوگرافیایه‌كی دیاریكراو، هاوكات پێكهێنه‌رێكی گه‌وره‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌شه كه تاكی ئه‌م سه‌رزه‌مینه له‌زه‌ینیدا نه‌خشه‌ی بۆ كێشاوه. پته‌وی ئه‌م په‌یوه‌ندییه وا ده‌كات، كه‌سێك له وانه‌وه خه‌می گه‌وره‌ی، گوزه‌رانی كه‌سێك بێت له مهاباد، یان جوتیارێك له هه‌ڵه‌بجه په‌رۆشی جوتكارێك بێت له زاخۆ كه خه‌له و خه‌رمانه‌كه‌ی یه‌ك و سه‌د ببڕێت. له‌مسه‌ری كوردستان بۆ ئه‌وسه‌ری، هاوخه‌می و هاوبیریی توخمی سه‌ره‌كی په‌یوه‌ندییه‌كه‌ن، كه زمان و هه‌ستی هاوبه‌ش و لایه‌نگیریی، بزوێنه‌ره سه‌ره‌كییه‌كه‌یه‌تی. دوو سه‌ده پێشتر ئه‌م په‌یوه‌ندییه پاڵی به شێخی شه‌مزینانه‌وه نا، به هانای كۆمه‌ڵێك ناوچه‌ی كوردنشینه‌وه بچێت له كوردستانی رۆژهه‌ڵات و له سته‌می قاجارییه‌كان ده‌ربازیان بكات. هه‌ر ئه‌م په‌یوه‌ندی و هاوخه‌مییه پاڵی به بارزانی نه‌مر و یاوه‌رانی نا، له‌م به‌شه‌ی كوردستانه‌وه به‌ڕێ بكه‌ون به‌ره‌و به‌شێكیتر و ببنه سه‌ربازێكی به‌رگریكار له كۆماری مه‌هاباد و له ده‌وری پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د كۆببنه‌وه. هه‌ر ئه‌م په‌یوه‌ندییه، كوردی به‌شه‌كانیتری له‌ده‌وری شۆڕشی ئه‌یلول كۆكرده‌وه.
حكومه‌ته سه‌رده‌سته‌كان مه‌ترسی ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌یان ده‌رك پێكردبوو، له‌به‌رئه‌وه دوورخستنه‌وه و ته‌ڤلی نه‌بوونی خه‌ڵكی ئه‌م سه‌رزه‌مینه، سیاسه‌تی هه‌ره‌پێشینه‌یان بووه به‌رامبه‌ر به كورد و پیاده‌یان كردووه. تا راده‌یه‌كی زۆریش سه‌ركه‌وتوو بوون. وه‌بیرم دێت له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی به‌عسدا، له زانكۆكاندا كه شوێنی گردبوونه‌وه و تێكه‌ڵبوونی كه‌لتووری شاره‌كان بوو، به‌ده‌گمه‌ن رێپێدراو بوو له به‌شه ناوخۆییدا، گه‌نجێكی دهۆك له‌ژوورێك دابنرێت له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكی خه‌ڵكی سلێمانی و كه‌ركوك. له پێش راپه‌رینی ساڵی 1991 هاووڵاتی ئاكرێ هه‌یه به‌درێژایی ساڵانی ته‌مه‌نی، سه‌ردانی شاره‌زوور و هه‌ورامانی نه‌كردووه، بۆ كابرای شاره‌زووریش هه‌مان ره‌وش دروسته. هه‌ر له‌رووی ده‌روونیه‌وه به‌ربه‌ستێك بونیاتنرابوو، نابێت ئه‌و په‌یوه‌ندییه دروست ببێت.
شه‌ڕی ناوخۆ سه‌رباری نه‌گریسی و وێرانكارییه‌كانی، به‌ڵام پێداچوونه‌وه‌یه‌كی به‌م په‌یوه‌ندییه‌دا كرده‌وه، هاووڵاتییه‌كی هه‌ڵه‌بجه و كه‌لار و ده‌ربه‌ندیخان و سلێمانی گه‌یانده زاخۆ و دهۆك و ئاكرێ و ئه‌وبه‌ری زێ، پێچه‌وانه‌كه‌شی رووی دا. ئه‌گه‌ر پێشتر ئاشناییه‌كه‌مان به‌شێوه‌زاری كرمانجی ژووروو، ته‌نیا له‌میانی شام شه‌كره وه‌لات شیرینتره و كینه ئه‌م-ی قه‌دری جان و جگه‌رخوێن و قه‌ده‌رێ لێ-ی ئایشه‌شان و غه‌زالێ-ی محه‌مه‌د عارف جه‌زیری و سترانه‌كانی ته‌حسین ته‌ها بووبێت، ره‌وشه‌كه گۆڕا بۆ هاوخه‌میه‌كی زیاتر، لێكگه‌یشتنێكی زیاتر، چیدیكه وشه‌كانی ناو شێوه‌زاره‌كان به‌یه‌كتری نامۆ نه‌مان.
شتێك كه له مێژووماندا جێگه‌ی شانازییه، كه‌سێك نه‌بووه له‌ناو كوردستاندا، گاڵته و سوكایه‌تی به‌شێوه‌زاره‌كانی زمانی دایك بكات، ئاخر مرۆڤ چۆن ده‌توانێت تانه و ته‌شه‌ر له كۆڵه‌گه‌ی بوونی خۆی بدات. هه‌روا هیچ نه‌یار و دوژمنێكیش بوێری ئه‌وه‌ی نه‌بووه ئه‌و هه‌ڵه‌یه بكات، ته‌نانه‌ت دیكتاتۆرێكی وه‌ك سه‌دام حسێن دوای ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆككۆمار له سه‌ردانێكیدا بۆ شاره‌كانی كوردستان، به فه‌رمی به‌ڵێنی دا كه خۆی فێری زمانی كوردی بكات!
پێشتر میسرییه‌كان له فیلمه‌كانیاندا په‌نایان بۆ شێوه‌زاری سه‌عیدی ده‌برد وه‌ك كه‌ره‌سته‌یه‌كی پێكه‌نینهێنه‌ر، كه ورده ورده هوشیارییه‌كه گه‌شه‌ی كرد و زانییان ئه‌وه لێدانه له كه‌سایه‌تی وڵاته‌كه‌یان، ئه‌و كه‌ره‌سته‌یان له گۆڕ نا. له‌نێو خۆشمان‌دا له‌دوای راپه‌ڕین به‌ناوی نواندنی كۆمیدیا، چه‌ند هه‌وڵێك درا، كه شێوه‌زاره‌كان بكه‌نه بابه‌تی پێكه‌نین و گاڵته‌جاڕی، باش بوو پارتی دیموكراتی كوردستان، زوو به‌رپه‌رچی دایه‌وه و ئاسه‌واری نه‌هێشت، كه له‌رووی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه و به‌ده‌ستكه‌وت بۆ مێژووی ئه‌و حزبه تۆمار ده‌كرێت.
له‌دوای ئه‌مانه‌وه كه‌سێك دێت و به زه‌رده‌خه‌نه و گاڵته‌پێكردنه‌وه دووجار ده‌ڵێت(زابخودێ) ئه‌وجا هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی فڕێ ده‌دات. خۆ ئه‌گه‌ر سه‌رله‌به‌ری رسته‌كه‌ی به شێوه‌زاری كرمانجی ژووروو با، ئاسایی بوو كه لێكده‌دراوه ئه‌مه په‌یامێكه بۆ سه‌ركردایه‌تی پارتی و خودی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، بۆ ئه‌وه‌ی باش تێبگه‌ن، له‌كاتێكدا شێوه‌زاری سۆرانیه‌كه‌یان له‌و پاراوتره. به‌ڵام هه‌ڵبژاردنی وشه‌یه‌ك و به‌كارهێنانی وه‌ك گاڵته‌پێكردن، ئه‌مه بابه‌تێكه ده‌چێته خانه‌ی خۆریسواكردن. ریسواكردنێك ده‌بوو ئه‌ندامانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له‌مبه‌ری زێ و له‌وبه‌ری زێ، پێش هه‌ر كه‌سێكیتر خۆیان له‌م گاڵته‌جاڕییه بێبه‌ری كردبا و دڵیان به‌وه خۆش نه‌بێت ئه‌مه‌ش ده‌بێته(ترێند)!.
زابخودێ ئه‌و گوته‌زایه‌یه له زاری شێخی شه‌مزینی و شێخی پیران و سمكۆی شكاك و بارزانیه‌كان بۆ قوربانیدان و رزگاركردنی میلله‌ته‌كه‌یان، به‌ڵێنیان به‌خودا و میلله‌ت ده‌دا، دڵسۆزبن بۆ خاك و نه‌ته‌وه‌یان، رێز له پێكهاته و نه‌ته‌وه‌ی نزیكیان بگرن. گوته‌زایه‌كه ناكرێت به سوكایه‌تی پێكردنه‌وه له‌هه‌مبه‌ر هاووڵاتیانی كوردستان به‌كاربهێنرێت، به‌تایبه‌تی له كه‌سێكه‌وه، مه‌به‌ست و ئامانجه‌كه‌ی ئاشكرایه كه له جوانی و پاراوی وشه‌كه و خۆشه‌ویستیدا نیه، به‌كاری دێنێت. به‌ڵكو ئه‌وه‌ی كرد، كه دوژمنگه‌لێك كاری بۆ ده‌كه‌ن: چۆن ناكۆكییه‌كان له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان له سیاسه‌ته‌وه بگوازرێته‌وه بۆ سه‌رجه‌م كایه‌كانیتر، كه هه‌ستیارترینیان زمان و شێوه‌زاره. ئه‌وه نیه ته‌مه‌نێكت له‌م وڵاته‌دا به‌سه‌ربرد، ئینگلیزی به نایابی ده‌زانیت به جنێوه‌كانیشیه‌وه، كه‌چی نا‌توانیت ده خوله‌ك به‌و شێوه‌زاره قسه بكه‌یت، له‌تیف نێروه‌یی قسه‌ی پێده‌كات، كه ئه‌ندامی دیاری رێكخراوه‌ته‌كه. ئه‌م بابه‌ته قسه‌ی زۆر هه‌ڵده‌گرێت، به‌ڵام پێموایه هێنده‌ی به‌سه، له كورده‌واری خۆماندا حیكمه‌تی قسه‌كردنیان له سێ وشه‌دا كورت كردۆته‌وه: بیبێژه، بیگێژه، بیوێژه...هێڤیدارم تێگه‌یشتبێت!.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق