پەیام لەسەردەمی قەیراندا..!

ليست هناك تعليقات


فارس نەوڕۆڵی
-
لە هەلومەرجی قەیرانی سیاسی و ئابوریدا سایکۆلۆجیای خەڵک ناجێگیرەو هەمیشە ئامادەیە بۆ هەڵگیرسانی ئاشوب بەتایبەتی ئەوکاتەی هێزەکان دەکەونە ململانێی بەرژەوەندیەکان و لە بەریەککەوتن نزیک دەبنەوە، لەو کاتەدا نیشتمان پێویستی بە گوتاری ئە قڵانیە، ئێستا هەرێمی کوردستان لە قەیرانی ئابوری و چەقبەستووی سیاسی دایە،
لەم دۆخەدا کوردستان لە بەردەم تاقیکردنەوەیەکی گەورەدایە ئەویش هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە، زۆر گرنگە کورد مەدەنیانە لەم تاقیکردنەوەدا دەربچێت، چونکە پێشبینی دەکرێت بانگەشەیەکی توند بەڕێوە بچێت.

ئا لێرەدا پەیامی ئەقڵانی پێویستە پەیامێک کە هەموولایەک تێ بگەیەنێت، کە ئەم هەڵبژاردنە جارێکی دیکە هەرێمی کوردستان پێناسە دەکاتەوە لەبەردەم جیهاندا، پێناسە بەومانایەی کۆمەڵگەی کوردستانی توانای وەرگرتنی چەمکی دیموکراتی وهەڵبژاردنی هەیەو ئەنجامەکەشی قبوڵ کراوە لەلایەن هێزە ڕکەبەرەکانەوە ، بۆیە پێویستە هەموو لایەنەکان لە مانای ئەو پێناسەیە تێبگەن بەرمەبنای تێگەیشتن و پەرۆشی خۆئامادەکردن بۆ ئەو پێناسەیە،

نێچیرەڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پوختە پەیامێکدا بە هەموو لایەن و لیستەکانی گووت سەرەڕای هەموناکۆکی وجیاوازییەکان ( لە هەڵبژاردندا گەلی کوردستان براوەیە هەمولایەک دەبێ هەوڵ بدەن هەڵبژاردن لەکەشێکی ئارام و هێمندا بەڕێوە بچێت ) واتە وشیاربن لەبەردەم خۆ پێناسەکردنەوەیەکی نوێداین و جیهانیش هێندەی مانای ئەو پێناسە نوێیە دەمانبینێ، بۆیە وەرگری بەئاگاو وشیار ئەم پەیامە تەنها بە چەند وشەیەک نابینێ،

بەڵکو لە ناواخنی ئەم پەیامەدا ئاراستەکانی دەخوێنێتەوە و بەدی دەکات، چونکە ئەم پەیامەی بەڕێز نێچیرەڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم ئەوەمان پێ دەڵێت، با کارامەیی ئەوەمان هەبێ لەم تاقی کردنەوەدا پێناسەیەکی ماناداری خۆمان بکەینەوە بۆ ئەوەی جیهان مانەوەمان بە پێویست بزانێت.
 
 

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif