پزیشکیان: کاتی وڵامدانەوەی کوشتنی هەنییە دیاریدەکەین

ليست هناك تعليقات


سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، کاتی وڵامدانەوەی "تیرۆرکردنی" ئیسماعیل هەنییە بەرپرسی پێشووی مەکتەبی سیاسیی حەماس دیاریدەکەن، بەڵام جارێ رایناگەیەنن.

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، تاران وەڵامی تیرۆرکردنی میوانەکەی دیاریدەکات، کە کەی و بە چی شێوازێک دەبێت، بەڵام جارێ نایەوێت ئەوە رابگەیەنێت.

پزیشکیان دەشڵێت: تاران کێشەی لەگەڵ دیالۆگ نەبووە، ئەوە ئەمریکا و بەشێک لە وڵاتانی دیکەن دەیانەوێت کێشە بۆ ئێران لە ناوچەکە دروستبکەن، هەموو هەوڵێکیان لە ناوبردنی سیستمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە، دەشڵێت، لە هەموو ئان و ساتێکدا تاران ئامادەی دانوستاندن و گفتوگۆیە.

سەرۆککۆماری ئێران دەشڵێت، ئەوە تاران بوو واژۆی لەسەر رێککەوتنی ئەتۆمی کرد، بەڵام ئەمریکا لێی هاتە دەرەوە، گوتیشی، "ئێران ئێستا باوەڕی بە واشنتن نەماوە بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی پرسەکانی پەیوەست بە رێککەوتنی ئەتۆمی".

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران پاش ئەوەى لە 79 یەمین کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەگرتووەکان بەشداریکرد، وتاری ئێرانی پێشکەشکرد و دیداری لەگەڵ 15 سەرۆک و بەرپرسی وڵاتان و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ئەنجامدا، لەو نێوەندەشدا چەند دیدار و چاوپێکەوتنی لەگەڵ تەلەڤزیۆن و میدیا جیهانییەکان ئەنجامداوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif