راپرسیی ئاکسۆی: جەهەپە 29٪ و ئاکپارتی 26٪ی دەنگەکان بەدەستدەهێنن

ليست هناك تعليقات


بەگوێرەی دوایین راپرسیی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ئاکسۆی کە ئەمڕۆ دووشەممە 7-10-2024 ئەنجامەکانی بڵاوکردووەتەوە، پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) 29.1٪ی دەنگەکان دەباتەوە و لە پلەی یەکەمە، هەروەها ئاکپارتی 26.7٪ی دەنگەکان دەباتەوە و لە پلەی دووەمە.

ناوەندی لێکۆڵینەوەی ئاکسۆی کە یەکێک لە کۆمپانیا دیارەکانی تورکیایە و زۆربەی لایەنەکان پشت بە ئەنجامەکانی دەبەستن، راپرسییەکی لە تەواوی 81 پارێزگاکەی تورکیا و باکووری کوردستان کرد و ئەنجامەکەی بڵاوکردەوە.

لە راپرسییەکەدا پرسیار ئاراستەی بەشداربووان کراوە و دەڵێت: "ئەگەر ئەم یەکشەممەیە هەڵبژاردن بێت، دەنگ بە کام پارتی سیاسی دەدەیت؟".

بەگوێرەی ئەنجامی راپرسییەکە، پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) 29.1٪ی دەنگەکان دەباتەوە و یەکەمی تورکیایە. هەروەها ئاکپارتی 26.7٪، پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) 8.5٪، پارتی یەکسانی و دیموکراسیی کۆمەڵایەتی (دەم پارتی) 7.8٪، بێ بڕیار 4.7٪، ئیی پارتی 3.8٪، سەرلەنوێ رەفاهـ 3.7٪، ئەوانی دیکە 3.1٪، پارتی زافەر 3٪، پارتی کرێکاری تورکیا (تیپ) 1.3٪ و پارتی سەعادەت 0.4٪ی دەنگەکان بەدەستدەهێنن.

ئەرتان ئاکسۆی، بەڕێوەبەری ناوەندی لێکۆڵینەوەی ئاکسۆی رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی بارودۆخی خەڵک لە هەر شارۆچکە و پارێزگایەکدا جیاوازە، راپرسییەکەیان لە تەواوی پارێزگاکاندا کردووە.

ئەمە لەکاتێکدایە مشتومڕی هەڵبژاردنی پێشوەخت لە تورکیا بووەتە جێی باس. بەگوێرەی رۆژژمێری دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا تاوەکو ساڵی 2028 هیچ هەڵبژاردنێک ناکرێت، بەڵام بەشێک لە هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن پێیانوایە تورکیا کەوتووەتە بارودۆخێکەوە کە جگە لە هەڵبژاردنی پێشوەخت، هیچ بژارەیەکی دیکەی لەبەردەم نییە.

بەرپرسانی دەسەڵاتیش بە پێداگرییەوە دەڵێن کە هەڵبژاردن لە تەوەری گفتوگۆکانی ئەواندا نییە و تاوەکو 2028 هیچ هەڵبژاردنێک ناکرێت.

 

 

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif