وێنە هەواڵ: پلاتفۆڕمی کوردستان ئەنجامی ڕاپرسیەکی فراوانی بڵاوکردەوە

ليست هناك تعليقات


ڕۆژی یەکشەممە ١٣- ١٠-٢٠٢٤ بۆردی توێژینەوە و ڕاپرسی پلاتفۆڕمی کوردستان بۆ پرسە نیشتمانییەکان لە چالاکیەکی فراواندا و بە ئەمادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە میوان و سیاسەتمەدرار و چالاکانی سیاسی و ڕۆژنامەنووسان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن ئەنجامی ڕاپرسییەکی فراوانی خستەڕوو لە بارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، کە لە هەرچوار بازنەی هەڵبژاردن لە هەولێر و سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە بەڕێوەچوە و تیایدا بە هەردوو شێوازی ئۆنلاین و ڕووبەڕوو ڕاپرسیەکە ئەنجامدراوە.

لە ڕاپرسیەکەی پلاتفۆڕمی کوردستاندا لە هەرچوار پارێزگای سلێمانی و بازنەکانی هەڵبژاردن ١٨٤٥٦ کەس بەشداربوون و ڕا و بۆچونی خۆیان لەبارەی پرسیارەکانی ڕاپرسیەکەوە خستۆتەڕوو.

لە سەرەتای چالاکیەکەدا مامۆستا دانا عەبدول ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی پلاتفۆرم وتاری بەخێرهاتنی پێشکەشکرد و دواتر عوسمان گوڵپی بەڕێوەبەری پلاتفۆرم ئەنجامی راپرسیەکەی بۆ ئامادەبوان و میدیا ئاشکرا کرد و بەشە جیاوازیەکانی ڕاپرسیەکەی بە وردی شیکردەوە لەگەڵ ئەنجامە دەستهاتوەکانی لیست و قەوارە جیاوازەکان.

دواتر لە دیبەیتێکی تایبەتدا هەریەکە لە م هوشیار ئەفەندی سەرۆکی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان و عومەر گوڵپی کۆمەڵی دادگەری باسیان لە پلان و کاری داهاتوی لیستەکانیان و گوتاری هەڵبژاردنی حزبەکانیان کرد و پرسیاری پێشکەشکاری دیبەیت و ئامادەبوانیان وەڵامدایەوە.

هەرچەند بڕیار بوو سەرۆکی بەشێک لە لیستەکانیتری بازنەی سلێمانی بەشداریبکەن لە دیبەیتەکەداو کارنامەی لیستەکانیان بگەیەنن بەڵام بەهۆی سەرقاڵیان بە بانگەشەی هەڵبژاردنەوە نەیانتوانی بەشداربن

هەر لە دیبەیتەکەدا ڕؤژنامەنووس هاوکار عزەت ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوبردنی پلاتفۆرم لە ڕوی بانگەشە و گوتاری سیاسی و میدیایی و جیاوازی بانگەشەی ئەم هەڵبژاردنە بە بەراور لەگەڵ هەڵبژردنەکانی ڕابردوو هەڵسەنگاندنێکی زانستی پێشکەشکرد و لایەنە جیاوازەکانی گوتاری هێزە سیاسیەکان و دروشم و کارنامەی قەوارەکانی شیکردەوە بۆ ئامادەبوان.







                                             






















                                             

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif