بەشێکی بەربژێرەکان بە بێ بڕوانامە خۆیان تۆمارکردووە

ليست هناك تعليقات


لەو هەزار و 191 بەربژێرەی کە کێبڕکێ بۆ بەدەستهێنانی 100 کورسیی پەرلەمانی کوردستان دەکەن، 629ـیان بە بێ بڕوانامە خۆیان تۆمار کردووە. کۆمیسیۆنیش دەڵێ: "بڕوانامە مەرج نییە، بۆیە بەشێکیان نەیانهێناوە."

بەگوێرەی بەدواداچوونەکان، زۆرینەی بەربژێرەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، بڕوانامەیان نییە و تەنیا خوێندنەوە و نووسین دەزانن، یان خۆیان بەبێ بڕوانامە لە کۆمیسیۆن تۆمارکردووە.

لە هەزار و 191 بەربژێری سەربەخۆ، حیزب و هاوپەیمانییەکان؛ تەنیا 562 بەربژێریان بڕوانامەیان هەیە، 629 بەربژێرەکەی دیکە بڕوانامەیان نییە و تەنیا نوسین و خوێندنەوە دەزانن.

بەگوێرەی پارێزگاکانیش ژمارەکان بەمجۆرەن:

پارێزگای هەولێر

کۆی گشتی: 395 بەربژێر
بێ بڕوانامە: 229 بەربژێر
خاوەن بڕوانامە: 166 بەربژێر

پارێزگای سلێمانی

کۆی گشتی: 516 بەربژێر
بێ بڕوانامە: 232 بەربژێر
خاوەن بڕوانامە: 284 بەربژێر

پارێزگای دهۆک

کۆی گشتی: 226 بەربژێر
بێ بڕوانامە: 128 بەربژێر
خاوەن بڕوانامە: 98 بەربژێر

پارێزگای هەڵەبجە

کۆی گشتی: 54 بەربژێر
بێ بڕوانامە: 40 بەربژێر
خاوەن بڕوانامە: 14 بەربژێر

بەپێی ئەو زانیارییەکان "کۆمیسیۆن داوای بڕوانامەی لە بەربژێرەکان کردووە، بەشێک لەوانەی کە خۆیان بە بێ بڕوانامە تۆمارکردووە، لە راستیدا هەیانە، بەڵام نەیانویستووە بڕوانامەکانیان لە زانکۆ و پەیمانگەکان بهێننەوە، بەشەکەی دیکەش کە زۆرینەن، هەر لە بنەڕەتدا بڕوانامەیان نییە و تەنیا نووسین و خوێندنەوە دەزانن."

ئەو هەزار و 191 بەربژێرە، کێبڕکێی بەدەستهێنانی 100 کورسیی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکەن، کە بڕیارە لە 20ـی تشرینی یەکەمی ئەم ساڵ هەڵبژاردن بکرێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif