لە دوای دەرکەوتنی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردن، یەکێك لەو هێزانەی توشی شۆك بوە هاوپەیمانی نیشتمانیە، لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی نێوان ئارام قادری سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی و عادل عبدلقادر کارگێڕی ئەنجومەنی سیاسیدا سەبارەت بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان گرژی لە نێوانیاندا دروستبوە و کارگێڕەکەی ئەنجومەنی سیاسی هاوپەیمانی بە ئارام قادری سەرۆکی هاوپەیمانی وتوە دەرئەنجامی ئەم شکستە لە ئەستۆ بگرە و دەستلەکار بکێشەرەوە و بچۆرەوە ماڵەوە، وە ڕایگەیاندوە ئەم شکستەی بەسەرماندا هات لە ئەنجامی گوێنەگرتنتبوە بۆ ڕای سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی و دەبێت سەرۆکەکەی بەرپرسیارێتی شکست بگرێتە ئەستۆ.
"عادل عبدلقادر داوای لە ئارام قادر کردوە دەستلەکار بکێشێتەوە و ئەو شکستە قبوڵکات"
لە ئەنجامی گفتوگۆکەیاندا کارگێڕی ئەنجومەنی سیاسی تائکید لەوە دەکاتەوە کە دەبێت ئارام قادر دەستلەکار بکێشێتەوە چونکە حیزبێك بە نزیکەی ٦٠ کاندیدەوە کەمتر لە هەشت سەد دەنگ بهێنێت گەورەترین شکستە و لە ئەستۆی سەرۆکەکەیەتی و دەبێت دەستلەکار بکێشێتەوە و حیزب تەسلیمی ئەنجومەنێکی کاتی بکات بۆ خۆڕێکخستنەوە و بەستنی کۆنگرەیەکی پێشوەختە.
"بە هەرچوار بازنەکە ژمارەی دەنگەکانی هاوپەیمانی کەمترە لە هەشت سەد دەنگ"
ئارام قادری سەرۆکی هاوپەیمانی لە ئەنجامی ئەم گرژی و ناکۆکیەوە فەرمانێکی حیزبی بۆ عادل عبدلقادر دەردەکات و تیایدا بڕیاری دوررخستنەوەی دەدات، کارگێڕەکەی ئەنجومەنی سیاسی پێی وایە ئەوەی شکستی بە هاوپەیمانی هێنا دەبێت ئەو دەربکرێت و بچێتەوە ماڵەوە نەك من
*لە بانگشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا لە زاری ئارام قادری سەرۆکی هاوپەیمانیەوە دڵنیایی بەدەستهێنانی کورسی دەدا
*هاوپەیمانی بە نزیکەی ٦٠ کاندید بەشداری هەڵبژاردنی کرد، وە لە چەند دیمانەیەکدا ئارام قادر باسی لە بەدەستهێنانی ٥ کورسی پەرلەمان دەکرد، بەڵام بە پێی ئەنجامە سەرەتاییەکان دەنگی هاوپەیمانی لە بازنەی سلێمانی کەمترە لە چوارسەد دەنگ و لە هەولێر کەمترە لە سێ سەد دەنگ و لە هەردوو پارێزگای هەڵەبجەو دهۆك کەمتر لە سەد دەنگیان بەدەستهێناوە، کە ژمارەی دەنگەکانی ئەو حیزبە لەهەر چوار پارێزگاکەدا کەمترە لە هەشت سەد دەنگ.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق