کۆمیسیۆن: تانە لە ئەنجامی بەرایی نادرێت

ليست هناك تعليقات


گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێ: "تانە لە ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن نادرێت."

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 17.10.2024، جومانە غەلای رایگەیاند، دوای 24 کاژێر، ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن رادەگەیێندرێت و "تانە لەو ئەنجامە وەرناگیرێت."

جومانە غەلای گوتی: "دوای راگەیاندنی ئەنجامی بەرایی، راستەوخۆ دەست بە یەکلایی کردنەوەی ئەنجامەکان دەکرێت، دوای راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی، تانەی حیزب، هاوپەیمانێتی و بەربژێرەکان وەردەگیرێت."

بڕیارە سبەی هەینی، 18ی تشرینی یەکەم، پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە هەر چوار بازنەی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت و 20ی ئەم مانگەش دانگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت.

گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، دوای وەرگرتن و بەدواداچوون بۆ تانەکان، دواتر هەر گۆڕانکارییەک دروست بکەن یاخود نا، لە پێگەی فەرمیی کۆمیسیۆن بڵاودەکرێتەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif