وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێت، خۆراکی کۆگاکراوی پێویستیان هەیە و ئەگەر دۆخێکی لەناکاو رووبدات، هیچ کێشەیەک لە دابینکردنی خۆراک دروست نابێت.
محەممەد حەنوون، گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "خۆراکی کۆگاکراوی باش و پێویستمان هەیە. حکومەت کۆگای ستراتیژیی هەیە، ئەوەش وەکو ئامادەکارییەک بۆ هەر ئەگەرێک کە بکرێت لە داهاتوودا رووبدات."
گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق ئاماژەی بەوەش کرد، "وەزارەتی بازرگانی 6 ملیۆن و 300 هەزار تۆن گەنم و بڕێکی زۆری مادەی خۆراکی هەیە." گوتیشی، حکومەت کۆگای تایبەت بە هەڵگرتنی خۆراکی هەیە، بەتایبەتی بۆ گەنم و مادە خۆرکییەکانی سەبەتەی خۆراک.
محەممەد حەنوون گوتی، بەهۆی رێکارە فراوانەکانی حکومەتەوە ئاسایشی خۆراک دابین کراوە، مادە خۆراکیییەکان و کۆگا دابینکراون و تەنانەت "بەم نزیکانە 6 بازاڕی ناوەندی لە بەغدا دەکرێنەوە. ئەوە وێڕای ئەوەی لە پارێزگاکانی دیکەش ئامادەکاری کراوە ئەو بازاڕانە بکرێنەوە، ئەوەش بۆ سەقامگیریی نرخی مادە خۆراکییەکان لە بازاڕی نێوخۆییدا."
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق