ئێم جەی ھۆڵدینگ گرنگترین کۆبونەوەی لەگەڵ ستافی مایۆرکا ئەنجامدا

ليست هناك تعليقات


بەرێز مەریوان حاجی جەمال بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئێم جەی ھۆڵدینگ، کۆبوونەوەیەکی گرنگی ستافی سەرپەرشتیارانی مایۆرکا سیتی بە ئەنجام گەیاندو تیایدا تیشکی خستە سەر دوایین گۆڕانکارییەکانی ئامادەکردنی پڕۆژەی مایۆرکا سیتی بۆ ژیانێکی هاوچەرخ.

بەرێز مەریوان حاجی جەمال، باسی لە نەخشەسازیی و ستراتیجی گرنگی ئێم جەی ھۆڵدینگ کرد. لە بوار بنیادنان و دروستکردنی شاری نیشەجێبوونی سەردەمیانە کە ئامانجیانە بە کوالێتییەکی بەرز پرۆسەی بونیادنان بەئەنجام بگەیەنن.

دواتر چەند بڕیارێکی گرنگی دەرکرد لە پێناو دابینکردنی ھەلی کاری زیاتر لە پرۆژەکانی ئێم جەی ھۆڵدینگ، تا ھەلی پێشکەوتن و بنیادنان و ئاوەدانیی زیاتر بۆ سلێمانی دەستەبەر بکەن.

لە کۆتاییدا بڕیاری دا پلانێکی زۆر باش و گشتگیر ئامادە بکرێت بۆ رادەستکردنی یەکەکان بە خاوەنەکانیان، تا لەمساڵدا ژیان لە مایۆرکا سیتی دەستپێبکات و مایۆرکا ببێت بە ناوەندێکی ئاوەدانی و شارستانیی گرنگ بۆ سلێمانی.

ئۆفیسی فرۆشتن:
 07705956000 
 07703956000



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif