لەوادەی بانگەشەدا زۆرترین کاندید پەیوەندیان بە لیستی ١٢٩وە کردوە

ليست هناك تعليقات

 


لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی کوردستاندا یەکێك لە دیاردەکان کشانەوەی کاندیدەکانبون لەو لیستانەی خۆیان و پەیوەندیکردن بوو بە هێز و لیستی ترەوە، بەشێك لە کاندیدەکان لە لیستەکانی خۆیان کشانەوە بەبێ ئەوەی پەیوەندی بەهیچ هێزێکیترەوە بکەن و زۆربەشیان پەیوەندیان بەهێزیترەوە کردو بانگەشەیان بۆ هێزیتر کرد

زۆرترین کاندیدی لایەنەکان پەیوەندیان بە یەکێتی نیشتمانییەوە کردوە

لە دوو هەفتەی ڕابردوودا زۆرترین ئەو هێزەی کە کاندیدانی لیستەکانیتر پەیوەندیان پێوە کردوە یەکێتی نیشتمانی بوە کە زیاتر لە ٤٠ چل کاندید لە لیستەکانی خۆیان کشاونەتەوە و پەیوەندیان کردوە بە لیستی ١٢٩ی یەکێتیەوە، لە وازنامەی زۆربەشیاندا ئاماژە بەوە درابوو کە لە ژێر کاریگەری وتارەکانی بافڵ تاڵەبانی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکەیدا وازیان لە لیستەکانی خۆیان هێناوەو پەیوەندیان بە لیستی یەکێتیەوە کردوە، کاندیدەکان لە هەرچوار بازنەکانی هەڵبژاردن( سلێمانی . هەولێر ، دهۆك ، هەڵەبجە) دابەشبوون 

ناوی بەشێك لەو کاندیدانەی ڕایانگەیان کە وازیان لە لیستەکانیان هێناوە و پەیوەندیان بە لیستی ١٢٩ی یەکێتیەوە کردوە

مەریوان نوری-هاوپەیمانی نیشتمانی

دڵزار حەسەن  - کاندیدی سەربەخۆ

ئومێد محمد - کاندیدی لیستی گۆڕان

فەرهەنگ محمد ئەمین- هاوپەیمانی نیشتمانی

لوقمان حکیم - هاوپەیمانی نیشتمانیی

گۆڤەند سادق - بەرەی گەل

ئەڤین عبدلرحمن - هاوپەیمانی نیشتمانیی

عبدلحکیم عەزیز -هەڵوێست

کۆساڵان ئەبوبکر - گۆڕان

چرۆ کەریم - گۆڕان

هیوا عوسمان - گۆڕان

بەهار حمە سعید- هاوپەیمانی نیشتمانی

هێمن سۆران - هاوپەیمانی

هەرمن رزگار میرزا - هاوپەیمانی نیشتمانی

دانا احمد - هاوپەیمانی نیشتمانی

روبار احمد-هاوپەیمانی نیشتمانی

رووخۆش مستەفا -هاوپەیمانی نیشتمانی

بیستون علی -هاوپەیمانی نیشتمانی

محمد تیب - هاوپەیمانی نیشتمانی

شالاو عوسمان - هاوپەیمانی نیشتمانی

ئومید سعید - هاوپەیمانی نیشتمانی

سوهەیب سالار - هاوپەیمانی نیشتمانی

زیوەر عبدلحکیم -هاوپەیمانی نیشتمانی

ئەمیر ناسح -هاوپەیمانی نیشتمانی

قارەمان خزر-هاوپەیمانی نیشتمانی

عەدنان احمد-هاوپەیمانی نیشتمانی

سلیڤان رەفیق - هاوپەیمانی نیشتمانی


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif