دامەزراوەی میدیایی ڕووداو، کە دامەزراندنی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٢ و تۆڕێکی فراوانی پێشەنگی میدیاییە و خاوەنداریەتیەکەی دەگەرێتەوە بۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی ئێستاو سەرۆکی حکومەتی هەرێمی پێشوو
دامەزراوەی میدیایی ڕووداو لە ئێستادا خاوەنداریەکەی لە نێچیرڤان بارزانیەوە گواستراوەتەوە بۆ ئیدریس نێچیرڤان بارزانی کە کوڕە گەورەی نێچیرڤان بارزانی و خاوەنی زانکۆی کوردستان ودامەزراوەی ڕوانگە و ژمارەیەك لە کۆمپانیای بازرگانی گەورەیە و بە یەكێك لە سەرمایەدارە گەنجەکانی ڕۆژ هەڵاتی ناوەڕاست دادەنرێت
گواستنەوەی خاوەندارێتی ڕووداو لە نێچیرڤان بارزانیەوە بۆ ئیدریسی کوڕە گەورەی دوای ئەوە هاتوە کە ئیدریس بارزانی پێشنیاری کردنەوەی کەناڵێکی ئاسمانی نوێی بۆ باوکی کردوە، بەڵام دروستکردنی کەناڵی نوێ لەلایەن باوکیەوە بە پێویست نەزانراوە و لە ئەنجامدا دامەزراوەی میدیایی ڕووداو دراوەتە ئیدریس نێچیرڤان بارزانی و لە بەرواری ١/٤/٢٠٢٤ هەموو مامەڵەیەکی کەناڵی ڕووداو لەگەڵ ئیدریس بارزانیدایە و بەتەواوی لە نوسینگەی نێچیرڤان بارزانی دابڕاون.
لە ئێستادا ڕووداو بە تەواوی لە چوارچێوەی دامەزراوەکانی سەر بە ئیدریس بارزانیە و وەك خاوندار توانای ئاراستەی سیاسی و لێپرسینەوە و پشتیوانی دارایی ڕووداوی لە ئەستۆدایە، ئەگەرچی دامەزراوەی ڕووداو لە رێگەی ژمارەیەك بازرگانی تایبەتەوە توانای دابینکردنی دارایی لە ٪٢٥ کارەکانی خۆی هەیە، بەڵام بە هۆی فراوانی ئەم تۆڕە میدیاییەوە تا ئێستاش پێویستی ساڵانەی نزیکەدەبێتەوە لە ٣٠ ملیۆن دۆلار بۆ تەواوکردنی خەرجیەکانی و ئەم بڕەش لە لایەن ئیدریس بارزانیەوە دابین دەکرێت.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق