بەهای تمەن بەرامبەر دۆلار بۆ نزمترین ئاستی مێژوویی دابەزی

ليست هناك تعليقات



بۆ یەکەمجار بەهای تمەنی ئێرانی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکاندا نزمترین ئاستی مێژوویی تۆمار کرد.

رەوەز میرزا، ئاڵوگۆڕکاری لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "بە شێوەی حەواڵە 100 دۆلار بەرامبەر 7 ملیۆن و 30 هەزار تمەنی ئێرانییە."

لە چەند رۆژی رابردوودا 100 دۆلار بە نزیکەی 6 ملیۆن 750 هەزار تمەن مامەڵەی پێوە دەکرا.

بۆ یەکەم جار نیسانی ئەم ساڵ 100 دۆلار گەیشتبووە 7 ملیۆن تمەنی ئێرانی.

رەوەز میرزا گوتی، ئەمە نزمترین ئاستی تمەنە تۆمار بکرێت. لەبارەی هۆکارەکەشیەوە گوتی، "هۆکاری سەرەکی هەڕەشەکانی ئێرانە کە دەڵێت، تۆڵە لە ئیسرائیل دەکاتەوە و هێرشی دەکاتە سەر."

هاوکات بەهای دینار چەند رۆژێکە جێگیرە و ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 150 هەزار و 900 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif