عوسمان گوڵپی
-
لەدوای گۆرانکاریەکانی سوریەوە پرسی کورد یەکیکە لە پرسە گرنگ و قسەلەسەر کراوەکان، هەر لە یەکەم ڕۆژی گۆرانکاریەکانەوە هێزە کوردیەکان چەندین هەنگاویان هەڵگرتوە بۆ خۆ دوور گرتن لە شەڕ، ئەو شوێنانەی کە لەکاتی ڕووخانی بەشار دەستیان بەسەرا گرت و کەوتنە دەستیان ڕادەستی هیزی تەحریری شامیان کردنەوە، لە هەندیك شوێن پاشەکشەیان کردوە کە پێشتر بە خوێن دەستیان خستوە، پاشان لێدوانەکانیان جیاوز لە ڕابردوو نەرمن و بەئاراستەی ئاشتین، لە نوێترین لێدوانی مەزڵوم عەبدی دا دەڵێت ئامادەن ئەو خەلکانەی سوری نین و پێشتر پشتیوانیان کردون ناوچەکانیان چۆل بکەن، تەنانەت بانگەشەی نەبونی پەیوەندی دەکەن بە قەندیل و ئامادەیی دەربرین بۆ گفتوگۆ لەگەل تورکیا و هێزەکان، تارادەیەکیش لە بانگەشەی سوریایەکی ناناوەندی پاشەکشەیان کردوە و دەیانەوێ بەهەر نرخێك هەیە لەم قۆناغەدا بمێننەوە و شەڕ روونەدات و لاوازتر لە ئێستایان قبوڵە وەك قۆناغێکی ڕاگوزەر، هەموو ئەم هەنگاو لێدوانانە ئاماژەن بۆ ئەوەی کە مەزڵوم و دۆستەکانی باش دەزانن چ پلانێکیان دژ دانراوە، ئاگاداری ئەوەن داهاتووی سوریە رێگا بە مانەوەیان نادا بەم شێوازەی ئێستاو نەیارەکانیان دەیانەوێ بیانسرنەوە، ئەوان دان بە بونی کوردێکدا دەنێن نینۆکی خوراندنی سەری خۆی نەبێ
لە بەرامبەردا احمد جۆلانی زۆر بە ڕوونی لێدوانەکانی بەدوو ئاراستەدان یەکێکیان دژی ئێرانن و ئەویتریشیان نینۆکردنی رۆژئاوا، ئەوان و تورکیا و دۆستەکانیان سوریایەکی دۆستی تورکیایان دەوێت و تا کە قوربانی ئەم دۆستایەتیە رۆژئاوای کوردستانە، بۆیە بانگەشەکردن بۆ سوریایەکی مەرکەزی و یەک سوپایی و یەک هیزی چەکداری و نەمانی چەک لەدەستی هیچ گروپێک جگە دەوڵەت، هەمووی ڕووی لە هیزەکانی مەزڵومە و دەیانەوێ ئەم تەپوتۆزە نەنیشێتەوە تا ئەو پرسەش یەکلا دەبێتەوە.
ئەنجام
کوردەکان هەرچەند پێ بەپێ بەدەم خواستەکانەوە دەچن بۆ ئەوەی شەڕ روونەدات چونکە زۆر باش دەزانن کەجەنگ بە قازانجیان نیە، بەڵام لەبەرامبەردا خواستی سڕینەوەیان هەیە، بۆیە دواجار شەڕ روودات و ئەوەی ئەوان دەیانەوێ تەسلیم بونی تەواوەتیە و زۆر زەحمەتە کوردەکان بەوە ڕازیبن، بۆیە ئەگەری هێرشکردنە سەر ڕۆژئاوا نزیکترین ئەگەری داهاتوە، ئەوەی ئەم ئەگەرە دوور دەخاتەوە گرژیەکی گەورەترە
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق