لە سلێمانی گەندەڵیەکی گەورە بەرامبەر وارسی شەهیدان ئاشکرا کرا

ليست هناك تعليقات


15 ساڵ لەمەوبەر، سەرۆكی ئەو كاتەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە فەرمانێكی "نهێنی"دا فەرمانی داوە بە دابەشكردنی 250 مەتر زەوی بۆ وارسی شەهیدان لە كوردستان، بەڵام بە وتەی كەسوكارێكی شەهید، لەلایەن شارەوانی سلێمانیەوە تەنها 150 مەتریان پێدراوە ئەوەش بە پاساوی ئەوەی "ئەم كەمكردنەوەیە بۆ نەبوونی زەوی" دەگەڕێننەوە، هەروەها لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی شەهیدانی سلێمانیش بەڵێننامەیان بە كەسوكاری ئەو شەهیدانە پڕكراوەتەوە كە بەو (150) مەتر زەوییە "رازین"، بەڵام ئەو كەسوكاری شەهیدە دەڵێت "پڕكردنەوەی بەڵێننامە بۆ وەرگرتنی 150 مەتر وەك فێڵ تەماشا دەكەین و نایاساییە، چونکە تیایدا ئاماژە نەدراوە بەوە کە بڕیاری وەرگرتنی ٢٥٠م٢ زەوی هەیە بۆ وارسی شەهید.

"فەرمانی وەرگرتنی ٢٥٠م٢ زەوی بۆ وارسی شەهید هەیە و ئیدارەی سلێمانی ١٥٠م٢ دابەشکردوە بەسەر وارسی شەهیداندا"

بەپێی فەرمانێكی نهێنی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران بە ژمارە 1867 لە بەرواری 9ی7ی 2009 كە واژووی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی پێشووی ئەنجومەنی وەزیرانی لەسەرە و وێنەی دەست (بوار) كەوتووە هاتووە "بڕیارماندا بە تەرخانكردنی پارچە زەوییەكی نیشتەجێبوون بەڕووبەری 250 مەتر بۆ هەریەك لە وارساتی شەهیدانی سەنگەری سنووری پارێزگاكانی (هەولێر، دهۆك، سلێمانی، كەركوك) هەریەك لە سنوری نیشتەجێبوونیان زەوی پێبدرێت بەپێی ئەو لیستانەی كە هاوپێچی نووسراومانە كە پێكهاتوون لە لیستی شەهیدانی سەنگەری ئیدارەی پێشووی هەولێر و سلێمانی و لیستی سەنگەری پارتەكانی تری كوردستان".

لە هاوپێچیشدا هاتووە، یەكەم، لیستی ناوەكانی ئیدارەی پێشووی سلێمانی ژمارەیان 4 هەزار و 381 ناو بە 12 لیست، دووەمیش لیستی ناوەكانی ئیدارەی پێشووی هەولێر و لیستی پارتە سیاسییەكان ژمارەیان 6 هەزار و 549 ناو كە بریتییە لە 9 لیست.


عوسمان گوڵپی"داوای یاسایی لەسەر قوباد تاڵەبانی و شارەوانی و بەڕێوبەرایەتی شەهیدان تۆمار دەکەین و لەم ستەمە خۆش نابین"

دواتر سەمیر عەبدوڵا مستەفا، وەزیری پێشووتری شارەوانی و گەشت و گوزار لە رۆژی 25ی 5ی 2011، لە نووسراوێكدا بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكان داوای جێبەجێكردنی ئەو فەرمانەی نێچیرڤان بارزانی و تەرخانكردنی زەوی بۆ وارسی شەهیدان كردووە.

لە نووسراوێكی دیكەی وەزارەتی شەهیدان و كاروباری ئەنفالكراوان بە ژمارە 2373 لە رۆژی 10ی 5ی 2011 كە واژووی د.كاوە مەحمود، وەزیری شەهیدان بە وەكالەتی لەسەرە، ئاڕأستەی وەزارەتی شارەوانی كردووە بۆ تەرخانكردنی زەوی.

هەروەها بەپێی نووسراوێكی دیكەی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی كە واژووی یوسف یاسین، سەرۆكی پێشووی شارەوانی لەسەرە بە ژمارە 20-4787 لە 7ی 5ی 2017، ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی تۆماركردنی خانووبەرەی سلێمانی\2ی كردووە بۆ تەرخانكردنی زەوی.

لە نووسراوەكەدا هاتووە "بەپێی فەرمانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و نووسراوی وەزارەتی شارەوانی و وەزارەتی كاروباری شەهیدان، بڕیاردرا بە تەرخانكردنی پارچە زەوی ژمارە (...) كەرتی (م4 ولِوبە) بۆ شەهید (... ) كە رووبەڕووەكەی (150) مەتر دووجایە بەبێ بەرامبەر بۆ گشت رووبەڕەكەی.، تكایە كاری پێویست بكرێت بۆ تۆماركردنی بەناوی وارسی شەهیدی ناوبراوەوەوە بەپێی یاسا".

لەو بارەیەوە عوسمان گوڵپی، كەسوكاری شەهید لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە پێنج رووەوە "فێڵ و ستەم و بێ بەها تەماشاكردن" لە كەسوكاری شەهیدان كراوە بەم شێوەیە..

یەكەم: كەسوكاری شەهیدان بەپێی یاسا و بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران رووبیڕی زەوی دیاریكراوە بۆ هەر شەهیدێك 250 مەتر، بەڵام شارەوانی و شەهیدان هاتوون رووبەری ئەم زەویانەیان بۆ 150 مەتر كەمكردۆتەوە، لە هەندێك شوێن 180 مەتر زەویان دابەشكردووە.

ئەم كەمكردنەوەیەیان بۆ نەبوونی زەوی بە رووبەڕووی 250 مەتر گێڕاوەتەوە، لەكاتێكدا ئەم پاساوە زۆر لاواز و بێ بنەمایە، چونكە لە دوای ئەو زەوییانە بەو رووبەڕە كەمە دراوەتە كەسوكاری شەهید، چەندین پارچە زەوی تر بۆ شوێنی تر دابینكراوە بەڕووی 200 مەتر و زیاتریش، هەمان شارەوانی كە لە ساڵی 2014دا كە پاساوی نەبوونی زەوی هێناوەتەوە، دەیان زەوی تری تەرخانكردووە بۆ كۆمپانیاكان و رەزامەندی داوە.

دووەم: شوێنی پێدانی زەوییەكان

شارەوانی سلێمانی لە هەندێك شوێن زەوی دابینكردووە بۆ بەشێك لە كەسوكاری شەهیدان كە خراپترین و دوورترین شوێنەكانی شار بوون بە جۆرێك لە 10 ساڵی رابردوودا هیچ دابەشكردنێكی زەوی نەكەوتۆتە دوورتر لە ئەوان بە پێچەوانەی هەزاران زەوی لە شوێنە باشەكانی شار دراونەتە توێژی تر، بەتایبەت دامەزراوە ئەمنییەكان، هەرچەندە هەموان شایەن بە زەوی نیشتەجێبوونن، بەڵام ناكرێت لە 2014دا شارەزانی بڵێت زەویمان نییە لەو شوێنە دوورە دەستانە نەبرت، بەڵام لە 2020دا زەوی زۆر نزیكتر دابەش بكات.23:40

سێیەم: بەڵێننامە
بەڕێوەبەرایەتی شەهیدان بەڵێننامەیەكیان بە وارسی شەهید واژوو كردووە كە رازییە بە وەرگرتنی رووبەڕی 150 مەتر زەوی، بەبێ ئەوەی لە بەڵێننامەكەدا ئاماژە بەوە درابێت كە تۆ وەك وارسی شەهید بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران، ڕووبەری 250 مەتر زەویت پێدراوە، ئەم بەڵێننامەیە وەك فێڵێك تەماشا دەكەین بە نایاسایی دەزانین، چونكە هیچ ئاماژەیەك نەدراوە بەوەی ئەم كەسە بەڵێننامە دەدات تەنازول لە چ هەقێكی دەكات، لە كاتێكدا تەنها ئەم بەڵێننامەیە هەقی وەرگرتنی 100 مەتر زەوییان لێ زەوت كردووە بەبێ ئەوەی ئاماژەی پێبدەن.

چوارەم: بەشێك لەو زەوییانەی دراونەتە وارسی شەهیدان وێڕای دووری و كەمی رووبەڕ و خراپی شوێنەكە تائێستا و دوای تێەڕبوونی 10 ساڵ بەسەر وەرگرتنی زەوییەكەدا هیچ خزمەتگوزارییەكیان بۆ براوە و تەنانەت یەك شۆفڵ كاری تێدا نەگردووە بۆ بڕینی یەك شەقامیش، بۆ نموونە زەوییەكانی شەهیدان لە نزیك گەڕەكی كاتی گۆمە، تەنانەت مۆڵەتی كردنەوەشیان نییە.

پێنجەم: بەپێی یاسای هەمواركروی ئیمتیازاتی وارسی شەهیدان دیاریكراوە كە بۆ هەر شەهیدێك یەكەیەكی نیشتەجێبوون یان پارچە زەوییەك، زۆربەی وارسی شەهیدان هیچ یەكەیەكی نیشتەجێكردنیان وەرنەگرتووە، بەڵكو زەوییەكانیشیان بە رووبەڕی نوقسان و خراپترین شوێنی پێدراوە.






                                                    

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif