بە سەرپەرشتیی بەرێز مەریوان حاجی جەمال، خاوەن و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئێم جەی ھۆڵدینگ، کۆبوونەوەیەکی گرنگ ئەنجام درا لە نێوان سەرپەرشتیارانی بەشە جیاوازەکانی کۆمپانیاکە، بۆ دانانی نەخشەرێگا و پلانی ساڵی نوێ.
لە کۆبوونەوەکە جەخت کرایەوە سەر جێبەجێکردنی کارەکان بەپێی نەخشەی کات، ھاوکات لەگەڵ پاراستنی ئەو کوالێتیی و متمانەیەی ئێم جەی ھۆڵدینگ لە رێگەی پرۆژەکانییەوە لە نێو خەڵکدا بە دەستی ھێناوە.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە باس لە ئامادەکارییەکان کرا بۆ رادەستکردنی ڤێلاکانی مایۆرکا سیتی بە خاوەنەکانیان لە بەھاری ساڵی نوێدا، کە بڕیارە ژیان تیایدا دەستپێبکات.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق