سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان ئاماری پێشێلکارییەکانی ساڵی رابردووی بەرامبەر رۆژنامەڤانان بڵاوکردەوە. نەقیبی سەندیکاکە دەڵێت: "بەراورد بە ساڵی پێشتر، پێشێلکارییەکان کەمیان کردووە".
لە ئامارەکەدا هاتووە: "لە ساڵی 2024دا 45 پێشێلکاری بەرامبەر 73 رۆژنامەڤان و دەزگای راگەیاندن کراوە".
بەگوێرەی ئامارەکەی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، پێشێلکارییەکان بەمشێوەیە بوون:
10 پێشێلکاری راگرتن و دەستگیرکردن
20 پێشێلکاری رێگەنەدان بە رووماڵ و جیاکاری
10 پێشێلکاری هێرش و سووکایەتی
2 پێشێلکاری شکاندنی کەرەستەی رۆژنامەڤانی و دەستبەسەرداگرتن
2 پێشێلکاری لێدان لە رۆژنامەڤان
1 پێشێلکاری هەڕەشەکردن
1 پێشێلکاری داخستنی دەزگای راگەیاندن
حاکم ئازاد حەمەئەمین، نەقیبی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە 12-01-2025 گوتی: "بە گوێرەی ئامارەکان، پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەڤانان کەمیکردووە، چونکە لە ساڵی 2023دا 62 پێشێلکاری بەرامبەر 128 رۆژنامەڤان و دەزگای راگەیاندن کرابوو".
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی سەندیکای رۆژنامەنووسان، پێشێلکارییەکان بەگوێرەی پارێزگا و شارەکان بەم شێوەیە بوون:
هەولێر: 13 پێشێلکاری
سلێمانی: 9 پێشێلکاری
دهۆک: 9 پێشێلکاری
کەرکووک: 2 پێشێلکاری
هەڵەبجە: 2 پێشێلکاری
ئیدارەی سۆران: 5 پێشێلکاری
ئیدارەی گەرمیان: 3 پێشێلکاری
نەینەوا: 3 پێشێلکاری
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق