تێچووی حەج لە عێراق ڕاگەیەنرا

ليست هناك تعليقات


تێچووی حەج لە عێراق گران بووە، بە رێگەی ئاسمانی 800 هەزار دینار و بە رێگەی وشکانی 650 دینار زیاتر بووە. بەرپرسێکی حەج و عومرە باس لە حەجی بازرگانی دەکات و دەڵێت، تێچووەکەی زیاتر لە 13 هەزار دۆلارە.

شێخ دلێر بەرزنجی، یاریدەدەری بەڕێوەبەری حەج و عومرەی کەرکووک، ئەمڕۆ یەکشەممە، (12-01-2025) بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، بەراورد بە ساڵی رابردوو، ئەم ساڵ تێچووی حەج زیاترە. ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ گرانبوونی نرخی هۆتێل، دڵنیایی تەندرووستی، نانخواردن، گواستنەوە و لایەنە کارگێڕییەکانی پرۆسەکە.

بە گوتەی شێخ دلێر بەرزنجی، ساڵ دوای ساڵ، تێچووی حەج زیاتر دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا حەجی عێراق بەراورد بە وڵاتانی دیکە هەرزانترینە.

یاریدەدەری بەڕێوەبەری حەج و عومرەی کەرکووک جیاوازی تێچووی ئەم ساڵ و ساڵی رابردووی حەج روون دەکاتەوە و دەڵێت، ساڵی رابردوو بە فڕۆکە 5 ملیۆن و 900 دینار بوو، بەڵام ئەم ساڵ بووەتە 6 ملیۆن 700 دینار؛ ساڵی رابردوو بە رێگەی وشکانی 4 ملیۆن و 600 هەزار دینار بوو، بەڵام ئەم ساڵ بووەتە 5 ملیۆن و 250 هەزار دینار.

ساڵی رابردوو پشکی عێراق 33 هەزار کەس بوو، بەڵام بە گوێرەی یاریدەدەری بەڕێوەبەری حەج و عومرەی کەرکووک، 41 هەزار کەس حەجیان کرد و ئەو ژمارەیە زیادەیەش زیاتر بۆ سیاسییەکان بوو.

ساڵی رابردوو پشکی کەرکووک بۆ حەج 1110 کەس بوو، بەڵام ئەم ساڵ زیاد بووە بۆ 1280 کەس.

یاریدەدەری بەڕێوەبەری حەج و عومرەی کەرکووک باسی جۆرە حەجێکی دیکە دەکات، ئەویش حەجی بازرگانییە و دەڵێت، تێچووەکەی گەیشتووەتە 13 هەزار و 300 دۆلار.

کۆمپانیا و کەسانێک هەن بە رێگەی جیاواز ڤیزەی حەج وەردەگرن و دەیفرۆشنەوە. بەشێکی ئەو ڤیزانە سعودیە دەیانداتە کۆمپانیاکان لە بەرامبەر ئەوەی خەڵکیان بردووەتە عومرە. هەر کۆمپانیایەک چەند خەڵکی زیاتر بردبێت، ئەگەری پێدانی ئەو جۆرە ڤیزەیەی زیاتر دەبێت، شێخ دلێر گوتی.

ئەو حەجەی بەو جۆرە دەکرێت پێی دەگوترێت حەجی بازرگانی.

بەگوتەی یاریدەدەری بەڕێوەبەری حەج و عومرەی کەرکووک، ئەم ساڵ لە کەرکووک 40 بۆ 50 کەس بە ڤیزەی حەجی بازرگانی حەج دەکەن.
 

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif