پرسی ڕێگا چارەی ئاشتیانە لە تورکیا یەکێکە لە پرسە گرنگەکانی ناوچەکە، کە لە ئێستاداو دوای دیداری ئیمراڵی دەکرێت بڵێین لە دەرگای ڕێگای ئاشتی دراوە بۆ چارەسەر، پەیامەکانی تورکیا و ئیمراڵیش پەیامی باش و گرنگن و دەکرێت بە گۆڕانکاری ناویان بهێنین بەلام ئەم ڕێگایە هێندە ڕێگایەکی ئاسان نیە و وابەستەی زۆر پرسیتر و دۆخی ناوچەیی ترە کە هەموویان لەدەرەوەی ئیمراڵین
ئەم پرسە لە ئێستادا تەنها لەدەرگا دانەکەی لە ئیمراڵیە ئەگەرنا هەنگاوەگرنگەکانی لەدەرەوەی ئیمراڵیەوەن، چونکە ئۆجە/لانی ئێستا ئەو ئۆجە/لانەی پێش دەستگیرکردنی نیە، ڕاستە ئەو تا ئێستاش پێگەی مەعنەوی بۆ شوێنکەوتوانی تێڕوانینەکانی ماون و کاریزمایی لەدەست نەداوە بەڵام بە هۆی ئەو دابڕانە زۆرەی زیندان دروستی کردوە و ئەو گۆڕانکاریە خێراو زۆرانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەراستی پێدا تێپەڕیوە دەکرێت بڵیین ئەوە تەنها ئۆجەلان نیە دەتوانێ پرۆسەی چارەسەری ئاشتیانە بباتە قۆناغێکی نوێ و بیگەیەنێتە جێ بەلکو ئەو پرسە پەیوەندی راستەوخۆی بە قەندیل و رۆژئاوا و زۆر پرسی تریشەوە هەیە، تەنانەی پەیوەندی بە دۆستەکانی قەندیلیشەوە هەیە
هیچ پرسێکی ئاشتی لە تورکیا جێ ناگرێ ئەگەر چارەسەری ئاشتیانەی لاسەنگبێ، وە دەبێت تورکیا بونی ئۆجە/لان لە زیندان نەکاتە هۆی لاسەنگ بونی پرسەکە تا لەبار نەبرێت، چونکە مەرج نیە هەموو ئەو قسە و پەیامانەی ئۆجە/لان دەیان نێرێت و لەسەریان گفتوگۆ دەکات وەك ڕابردوو پابەند کەربن بۆ دەرەوەی ئیمراڵی! هەر بۆیە دەکرێ ئەوەی ئێستا هەیە تەنها بە لەدەرگا دانی پرسی ئاشتیانە ناوی بهێنین و هەنگاوەکانی ئەم پرسە و جێ بەجێکردنی درێژخایەن دەبێت و دەیان دیدار و سەردان و کۆبونەوەی پێویستە ئەگەر درێژە بکێشێ، چونکە کەم نین ئەو هۆکارانەی وادەکەن کە بڵیین قسەی سەرەتاو کۆتایی لە ئیمراڵی نیە و پێویستیان بە دیدارەکانی دەرەوەی ئیمراڵیە بۆ ئەو پرسانەی ئاستەنگی راستەقینەی بەردەم پرسی ئاشتین و ئەوەش ئیرادەیەکی بەهێزی پێویستە تا پرسەکە لاسەنگ نەبێ و ببێتە پرسێکی جێ بەجێ کراوی ئامانجداری درێژ مەودا.
عوسمان گوڵپی
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق