لە جەنگی غەززەدا 846 سەربازی ئیسرائیلی کوژراون

ليست هناك تعليقات



رۆژنامەیەکی ئیسرائیل زیانی سوپاکەیان لە جەنگی غەززە بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد، 846 سەرباز کوژراون؛ 16 هەزار سەرباز بریندار بوون و 1500 سەربازیش دوو جار بریندار بوون.

رۆژی دووشەممە 17-02-2025 رۆژنامەی مەعاریفی ئیسرائیلی (Maariv) زیانەکانی سوپای ئیسرائیلی لە دوای 500 رۆژ لە جەنگی غەززەی بڵاوکردەوە.

جەنگی غەززە لە 07-10-2023 لەنێوان سوپای ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس روویدا، ئەمەش دوای هێرشێکی لەناکاوی حەماس بۆ سەر ئۆردووگا جوونشینەکانی ئیسرائیل.

بەگوێرەی رۆژنامەکە، تاوەکو ئێستا 16 هەزار سەربازی ئیسرائیلی بریندار بوون.

رۆژنامەکە لەسەر زاری یەکەی شیاندنەوە لە وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند، "هەشت هەزار و 600 لەو سەربازانە برینیان جەستەییە و حەوت هەزار و 500 سەربازیش تووشی زەبری دەروونیی گەورە بوون."

بەگوێرەی زانیارییە بڵاوکراوەکان، 7٪ـی بریندارەکان ژنن و ئەوانی دیکە پیاون. راپۆرتی یەکەی شیاندنەوە رایگەیاندووە، لەوکاتەوەی جەنگ دەستی پێکردووە "846 سەرباز و پۆلیس کە بەشدارییان لە جەنگەکە کردووە کوژراون."

هەر بەگوێرەی راپۆرتەکە، 66٪ـی بریندارەکان سەربازی یەدەگ، 17٪ سەربازی ئاسایی و 10٪ـیش پۆلیس بوونە. هەروەها هەزار و 500 سەرباز دوای چاکبوونەوەی برینەکانیان چوونەتەوە بەرەکان و دووبارە بریندار بوون.

رۆژنامەکە راپۆرتێکی حکومیی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاند: "ئیسرائیلییەکان دووچاری قەیرانێکی گەورەی دەروونی بوون. نزیکەی سێ ملیۆن ئیسرائیلی نیشانەکانی خەمۆکی، دڵەڕاوکێ و زەبری دەروونییان لێدەرکەوتووە."

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif