خۆشەویستەکەی هالاند کێیە و چۆن توانیویەتی بیکاتە یەکێک لە باشترین یاریزانانی جیهان؟

ليست هناك تعليقات


 راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکانی بەریتانیا ئاشکرایانکردووە، ئەستێرەی نەرویجی ئێرلینگ هالاند و هێرشبەری یانەی مانچێستەر سیتی و ئێزابێلی خۆشەویستی لە خێزانە گەورەکان دەوڵەمەندتر دەبن، دیارترینیان خێزانی دەیڤید بێکهامی ئەستێرەی ئینگلیزییە.

 
هالاندی تەمەن 24 ساڵ، هەفتەی رابردوو گرێبەستێکی بەبڕی 260 ملیۆن پاوەندی بۆ ماوەی 10 ساڵ لەگەڵ مانچێستەر سیتی واژۆکرد.
 
بەپێی ئەم گرێبەستە، هالاند تاوەکو تەمەنی 34 ساڵی لە یانەکەدا دەمێنێتەوە، هەروەها هەفتانە 500 هەزار پاوەند بەدەستدەهێنێت، بەمەش دەبێتە یەکێک لە دەوڵەمەندترین یاریزانەکانی تۆپی پێ لە مێژوودا.
 
ئەم سامانە دەبێتە هۆی ئەوەی هالاند و ئێزابێلی خۆشەویستی، کە بەم دواییە پێشوازییان لە یەکەم منداڵیان کردووە، شێوازێکی ژیانیان پێدەبەخشێت کە زۆر کەس خەونی پێوە دەبینن.
 
لەڕووی باری داراییەوە، سەرچاوەیەکی نزیک لەو دوو خۆشەویستە پێیوایە دەتوانن پێش دەیڤد و ڤیکتۆریا بێکهام بکەون، کە سەرماکەیان بە 455 ملیۆن پاوەند مەزەندە دەکرێت.
 
پەیوەندییەکی درێژخایەن لە منداڵییەوە
 
هالاند و ئێزابێل "دووانە زێڕینەکە" وەک رۆژنامەی زە سەن ناوی لێنابوون، هاوڕێی منداڵی بوون، لە هەمان یانە لە نەرویج پێکەوە یارییان کردووە.
 
کاتێک کاروانی پیشەگەریی هالاند دەستیپێکرد، لەگەڵیدا رۆیشت لە گەشتەکەیدا لە رێدبول سالزبۆرگەوە بۆ بۆرووسیا دۆرتموند و دواتر مانچێستەر سیتی.
 
سەرەڕای سەرکەوتنی گەورەی هالاند، ئێزابێل پێیباشە لە جیهانی ناوبانگ و سەرنجەکانی خەڵکی دوور بکەوێتەوە.
 

هالاند و ئێزابێل

گەورەتر لە بێکهامەکان
 
سەرچاوەیەکی نزیک لەو دووانەیە بە رۆژنامەی زە سەنی گوتووە "هالاند و ئێزابێل لە خێزانی بێکهام گەورەتر دەبن، گرێبەستە نوێیەکەی هالاند گرێبەستێکی مێژووییە کە پێشتر نەمانبینیوە، هەروەها سەرنجی خەڵک بۆ لای ئەوان رادەکێشێت، هەرچەندە ئیزابێل خانمێکی خاکییە و لە ماڵباتێکی داخراوە".
 
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوەی ئەم دووانە جیادەکاتەوە سرووشتی هەڕەمەکی خۆیانە، ئەوان بەپێویستی نازانن بەخۆیاندا هەڵبڵێن، ئەمەش سەرنجڕاکێشتریان دەکات.
 
شێوازی ژیانێکی شاهانەی جێگیر
 
ئەو دووانە هاوینی رابردوو لە یەختێکی شاهانەدا لە ئیتاڵیا بینران، هالاند خاوەنی خانوویەکی تایبەت بە پشووەکانە لە ماربێلا، کە نرخەکەی 6 ملیۆن پاوەندە و لەوێ کاتێکی خۆش بەسەردەبات.
 
سەرەڕای ئەوەش سەرچاوەکە دووپاتی دەکاتەوە کە ئێزابێل بەهۆی پارەوە لەگەڵ هالاند نییە، بەڵکو بەهۆی خولیای راستەقینەی بۆ تۆپی پێ و پەیوەندی تایبەتی لەگەڵ هالانددایە.
 
نموونەیەکی تەواو لە جیهانی تۆپی پێدا
 
ئەو سەرچاوەیە روونیکردەوە "ئێزابێل کەسێکی خاکی و خۆبەکەمزانە، بەڕاستی وەرزشی خۆشدەوێت و هەموو ئەو شتانەی پێکەوە بەدەستیانهێناوە بەرز دەنرخێنێت".
 
لەدرێژەی قسەکانیدا، گوتی "ئێزابێل هەمیشە وادەکات هالاند بە خاکەڕا بمینێتەوە و یارمەتی دەدات بەردەوام بەخۆڕاگری بمێنێتەوە لەبەردەم ئەو هەموو ئارەزوو، و هەواو هەوەسەی لە جیهانی تۆپی پێدا هەن".
 
لە کۆتاییدا دەڵێت "هالاند و ئێزابێل دەبنە بەهێزترین دووانە لە وەرزشی جیهانیدا، بەڵام سەرەڕای ئەوەش دەیانەوێت لە ژاوەژاو و سەرنجی نەخوازراوی میدیاکان بەدووربن.
 

ئێزابێل هاوگێسینگ یۆهانسن

ئێزابێل کێیە؟
 
ئەو لە شارۆچکەیەکی بچووک بە ناوی بێرن لە نەرویج لەدایکبووە و گەورە بووە، هەمان ئەو شارۆچکەیە کە یانەی تۆپی پێی پێشووی لێبووە، ئەو دوو هاوڕێیە هاوڕێی هاوبەشیان هەیە کە پێکەوە لە بێرن گەورە بوون و یارییان بۆ تیپی شارۆچکەکە کردووە.
 
 
پرۆفایل:
 
ناو: ئێزابێل هاوگێسینگ یۆهانسن
بەرواری لەدایکبوون: 15ـی تەمموزی 2004
شوێنی لەدایکبوون: بێرن، نەرویج
پیشە: یاریزانی تۆپی پێ
 
 
ئەو دووانە لە ئەکادیمیای لاوانی بێرن یەکدییان بینی و لەو کاتەوە یەکدیان ناسیوە، بەپێی رۆژنامەی زە سەنی ئینگلیزی، هالاند و ئیزابێل زیاتر لە 10 ساڵە هاوڕێی یەکدین و پەیوەندی خۆشەویستی نێوانیان کاتێک دروست بووە کە کردووە کە یاریزانە نەرویجییەکە یاری بۆ یانەی بۆرووسیا دۆرتموندی ئەڵمانی دەکرد.
 
ژیانی سەرنجڕاکێشی ئێزابێل لە مانچێستەر زۆر جیاواز و دوورە لە ژیانی تەنیا ساڵێک لەمەوبەری، کاتێک لە پۆلێکدا لە قوتابخانەی ناوەندی باڵای بێرن لە باشووری رۆژئاوای نەرویج دانیشتبوو.
 
هاوڕێکانی بە "بەختەوەرترین کچ لە بێرن" و بەشێوەیەکی لەڕادەبەدەر جوان، زیرەک، کۆمەڵایەتی وەسفی دەکەن.
 
لەپێناویدا قوتابخانەی جێهێشت
 
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ئاشکرایکردووە، لە مانگی نیسانی ساڵی 2023، کاتێک بڕیاربوو تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ئەنجام بدات، ئیزابێل بەوریاییەوە رووی لە شوقەکەی هالاند لە مانچێستەر کردووە.
 
ئەو کچە هەرزەکارە، کە لەگەڵ دایک و باوکی لە باشووری رۆژئاوای نەرویج دەژیا و لە قوتابخانەی ناوەندیی بێرن دەیخوێند، بۆ ئەوەی لەگەڵ هالاند لە مانچێستەر بمێنێتەوە وازی لە خوێندن هێنا.
 
پێدەچێت ئیزابێل کە هاوکات لە فرۆشگایەکی جلوبەرگدا کاری دەکرد و لە ئەکادیمیای لاوان لە شاری بێرن هالاندی ناسیوە و لەوێ پێکەوە یارییان کردووە؛ ئەوان کاتێک دەستیان بە پەیوەندی خۆشەویستی کردووە ئیزابێل زۆرجار گەشتی کردووە بۆ ئەڵمانیا بۆ سەردانیکردنی هالاند.
 
ئیزابێل سەرەڕای ئەوەی ژیانێکی تایبەتی بێدەنگ و دوور لە سۆشیال میدیا دەژی، بەڵام لە یارییەکانی هالاند لە مانچێستەر سیتی بەردەوام دەبینرێت و هەمیشە لەگەڵیدا بەشداری ئاهەنگگێڕانی کردووە لە کاتی سەرکەوتنەکان و بەدەستهێنانی جامەکان.
 
ئێزابێل و هالاند

 

11 راستی دەربارەی ئێرلینگ هالاند و خۆشەویستەکەی:-
 
ــ ئێرلینگ هالاند لە 21ـی تەمموزی 2000 لە شاری لارڤیک لە وڵاتی نەرویج لەدایکبووە.
 
ــ هالاند لە یانەی بێرنی نەرویجی دەستی بە کاری پیشەگەری کردووە، پێش ئەوەی لە ساڵی 2017 بچێتە مۆڵدە.
 
ــ لەساڵی 2019 هالاند روویکردە یانەی رێدبول سالزبۆرگی نەمسایی و لەوێش بەتۆمارکردنی چەندین گۆڵ لە چامپیۆنزلیگ دەستیکرد بە بەدەستهێنانی ناوبانگێکی بەرفراوان.
 
ــ لە ساڵی 2020 هالاند پەیوەندی بە یانەی بۆرووسیا دۆرتموندەوە کرد لە ئەڵمانیا، لەوێ بەردەوام بوو لە درەوشانەوە و گۆڵ تۆمارکردن بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش.
 
ــ لە هاوینی 2022 هالاند بەنزیکەی 60 ملیۆن یۆرۆ رووی لە یانەی مانچێستەر سیتی کرد.
 
ــ هالاند 111 گۆڵی لەگەڵ مانچێستەر سیتی تۆمارکردووە لە 126 یاری لەگەڵ تیپەکە.
 
ــ هالاند دووجار نازناوی پرێمەرلیگی بەدەستهێناوە، هەروەها نازناوی چامپیۆنزلیگ و جامی سوپەری بەدەستهێناوە.
 
ــ هالاند بەپێی گرێبەستە نوێیەکەی لەگەڵ مانچستەر مووچەی هەفتانە 850 هەزار پاوەند وەردەگرێت، بەمەش دەبێتە زۆرترین مووچە لە مێژووی یانەکەدا.
 
ــ کچە هاوڕێی هالاند، ئیزابێل مۆدێلێکی نەرویجییە و تەمەنی 23 ساڵە.
 
ــ ئیزابێل یەکەم دەرکەوتنی میدیایی لە کاتی ئاهەنگی سەرکەوتنەکانی مان سیتی لە چامپیۆنزلیگ لە مانگی حوزەیرانی 2023 ئەنجامدا.
 
ــ ئیزابێل یەکێکە لە کەسایەتییە دیارەکانی جیهانی مۆدە و جوانکاری لە وڵاتی نەرویج، هەروەها رۆڵێکی بەهێزی لە پیشەسازی مۆدەدا هەیە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif