ئەگەری رێککەوتنی نێوان رووسیا و ئۆکراینا لەسەر ئاگربەست و کۆتاییهێنان بە شەڕ بە دەستپێشخەریی ئەمریکا، ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوتی برێنتی دابەزاندەوە بۆ کەمتر لە 75 دۆلار.
تەشەنەکردنی شەڕی بازرگانی نێوان ئەمریکا و هاوبەشەکانی لەلایەکی دیکەوە دەتوانێت خواست بۆ بەکارهێنانی نەوت لەلایەن کۆمپانیاکانەوە کەم بکاتەوە.
ڕۆژی دووشەممە 17ی شوباتی 2025 نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنتی دەریای باکوور 20 سەنت دابەزی و بە 74 دۆلار و 59 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هاوکات نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 23 سەنت دابەزی و بەرمیلێکی بە 70 دۆلار و 51 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، بەمزووانە ئەگەری هەیە لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا کۆببێتەوە، بۆئەوەی کۆتایی بە شەڕی ئۆکراینا بهێنن.
کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکراینا و گەڕانەوەی نەوتی رووسیا گوشاری بۆ نرخەکانی نەوت دروستکردووە.
شرۆڤەکارانی سەر بە کۆمپانیای راوێژکاریی (نیسان سیکیوریتی) لەو بارەیەوە رایانگەیاند، "نرخی نەوت دابەزیوە لەبەر ئاسۆی کۆتایی پێهێنان بە شەڕی ئۆکراینا."
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق